كاروانی ئاش ١٩٧٤
هاوینی ١٩٧٤ من و ڕه‌شید حاجی شێمهد دو گوێدرێژی بهستئهزمانمان بار كردن له گه‌نم و هه‌رزن و جۆ. به‌یانی به‌ڕێكه‌وتین به‌ره‌و ئاشی حه‌سه‌ن ڕه‌شۆ خاستۆیی له گه‌لیی ئاشان. ڕێگاو بان له به‌ینی گوندی به‌نێ بۆ سه‌ر ئاش، زیاتر له هه‌شت سعاتی به‌بێ ڕاوه‌ستان بو.
ڕێگا هه‌مووی شكهستهو ههروازو نشێو‌و كۆسپهو هه‌لدێر بو. به‌تایبه‌ت كه له به‌نێ به‌ڕێ ده‌كه‌وتین بۆ شیوه كوور و شیوه تاوك و شیوی كۆلا. له شیوی كۆلا به‌ولاوه، ده‌بووه گردو دۆل و باوێش هه‌تا ده‌گه‌یشتینه سه‌ر ئاشان. حه‌سه‌ن ڕه‌شۆ خۆی و سێ كوڕی گه‌نجی خزمه‌تی ئاشیان ده‌كرد. هه‌موویان زۆر باش و خزمه‌ت خۆش بون و كه‌سی حه‌باب و یارمه‌تیده‌ر بون. به‌لام ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن به‌خۆی حازر نه‌با، هه‌موومان دوعامان ده‌كرد كه عومه‌ر له‌وێ بیت. عومه‌ر له ئه‌وانیدی زیاتر خه‌می ڕازیكردنی خاوه‌ن باراشی بوو ده‌ست و برد‌و زیره‌ك بو.
به‌رنامه‌ی ئاشهوانان وابو، كه شه‌و داده‌هات، جار جاره ده‌ستیان ده‌دایه لاێتهكی چوار پولی به‌شه‌وق و دوشاخهیان له‌سه‌ر شان دادهناو ده‌چونه ڕاوه ماسی. زۆر ئێواران ماسیی بر‌ژاو له‌گه‌ل نانی خه‌روا هه‌بون. دو شاخه ئاسنێكی وه‌ك شه‌نه‌ی سێ چقل بو. چقلهكانی جهوسهر جهوسهر دروست كرابون. كه به لاێت ماسیان له‌ناو تهنكاودا ده‌دیت، ئه‌و دوشاخهیان لێده‌داو ماسی ده‌كه‌وته به‌ینی چقلهكان و به‌ری نه‌ده‌دا.
ئێواره‌كی زوو گه‌یشتینه سه‌ر ئاش. عومه‌ر و عوسمانی برابچوكی له‌سه‌ر ئاش بون. له‌گه‌ل گه‌یشتنمان، عه‌مه‌ر باراشی منی خسته سه‌ر كۆتهل و بووه خڕ‌و هۆڕی به‌رداش و چه‌قه‌نه بۆ هاڕینی باراش. هه‌تا ڕۆژ داكشا سه‌ر ئاوابون، باراشی من ته‌واو بوو له جوالانمان كرد‌و درومان و به‌سه‌ر یهكماندا هاوێتن، حازر بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی ده‌ستباریان لێبگرین و باریان بكه‌ین.
هه‌تا باراشی من ته‌واو بو، عومه‌ر خهروایهكی بۆ براشتین، ئێستاش كه به‌بیرم دێته‌وه، تام و له‌زه‌تی چێژم پێده‌به‌خشی. ( خه‌روا چۆن چاك ده‌كرا؟ ئاشه‌وان به‌ردێكی گه‌وره و پانی به‌قه‌د یه‌ك مه‌تر چوارگۆشه هه‌بوو ئاگرێكی زۆر خۆشی له‌سه‌ر ئه‌و به‌ردی ههلدهكرد، هه‌تا به‌رد سۆر ده‌بوه‌وه، ته‌شتێكی ده‌هیناو به گوێره‌ی نه‌فه‌ره‌كان ئارد و ئاوی تێدهكردو ده‌یشێلا هه‌تا ده‌بووه هه‌ویرێكی زۆر شاز. كه به‌رد سۆر ده‌بویه‌وه، ئاگرو پهلهمۆری له‌سه‌ر به‌رده‌كه ڕادهمالی و جوان خاوێنی ده‌كردوه. ئه‌و هه‌ویری به قه‌د پانی په‌رده سۆربوهكه له به‌ردی ده‌خست و پهلهمۆری ئاگره‌كه‌ی ڕادهدایهوه سه‌رو لێده‌گه‌ڕا هه‌تا ده‌یزانی ته‌واو كولاوه. كه ههلیدهستاند، خه‌روا ده‌تگۆت كه‌وه ده‌فه، ئه‌وه‌نده گه‌وره بو). ئه‌و خه‌روا ئه‌وتۆ به له‌زه‌ت بو، زۆر جاران حه‌زمان ده‌كرد بچینه ئاش بۆ ئه‌وه‌ی خهروامان بۆ چاكه‌ن و تێری لێ بخۆین. ئاشه‌وان خهروای بۆ هه‌موو كه‌س چانهدهكرد، ئێمه كه له‌دوور ده‌هاتین و خۆشه‌ویستی و سهعبهتی برایه‌تیمان له‌گه‌لیان هه‌بوو، له خۆشه‌ویستیان بۆ ئێمه‌یان چاده‌كرد. وه‌ك ئه‌وه وابو كه دهعوهتهكی زۆر تایبه‌تیان ده‌كردین.
مه‌غریبێ، باراشی ڕه‌شیدی خرایه سه‌ر كۆتهل، عومه‌ر گۆتی، ئه‌مشه‌و نۆره‌ی عوسمانی برامه خزمه‌تی ئاش بكات و من ده‌ڕۆمه‌وه بۆ مالێ. مالیان له گوندی كانیه‌ڕه‌شێ بو. نزیكه‌ی سعاتهك و نیو هه‌تا دو سعات له ئاشی دوور بو. هاتوچۆ یان به سواری پێڕۆ بو یان پیاده‌ڕۆیی. جاده‌و ئۆتۆمبێل له‌و ناوچه هه‌ر نه‌بون.
عومه‌ر خاتری خواست. ئێمه‌ش ده‌مێك دانیشتین. پاشان شوره‌یه‌ك له‌پێش ده‌رگای ئاشی كرابوو كرابووه جۆشكهكی ڕاست بۆ دانیشتن. به‌رده‌كی گه‌وره‌ی خۆڕسك له‌ناوه‌ندی بو. دیاره پێیان نهشكابو، هه‌ر ئه‌وتۆ به‌جێیان هێشتبو. منیش ته‌بیعه‌تم وایه، هاوین بێت یان زستان، گه‌رما یان سه‌رما، ده‌بێ شتێكی وه‌ك به‌تانی، چه‌رچه‌ف، لێفه به‌سه‌ر خۆم داده‌م، ئه‌گینا به ئاسانی خه‌وم لێناكهوی.
ئه‌و شه‌وی هیچم ده‌ست نه‌كه‌وت. تاتیهكی لاكێشم په‌یدا كرد‌و چومه بن تاتی. عوسمانیش له‌ودیو به‌رده‌كه له‌سه‌ر پشت ڕاكشا بوو خه‌وی لێكهوتبو. ڕه‌شید ته‌ماشای كردبو، ئاش له‌سه‌ر وه‌زن چوبو، به‌و وه‌زن تێكچون. ئارده‌كه‌ی هه‌ر به پسخوڕ فڕێدهداو نه‌یده‌كرده ئارد. ڕه‌شید ته‌نگاو ببو، هه‌ر دهبهزیه سه‌ر سه‌ری عه‌سمان و پێی هۆشیار نه‌ده‌بویه‌وه. ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئاش.
كه ده‌یبینی، باراشی ده‌بیته پسخوڕ، به‌په‌له ده‌هاته‌وه لای عه‌سمان، چه‌ندی ڕایدههژاندو بانگی ده‌كرد، هه‌ر هۆشیار نه‌ده‌بویه‌وه. منیش خه‌وم زۆر سوكه. هه‌ر له‌گه‌ل یه‌كه‌م ته‌نگاو بونی ڕه‌شیدی و بانگی عوسمان كردنی، هۆشیار بومه‌وه، به‌لام خۆم بێده‌نگ كرد.
كاتێك، كتكهك (پشیله) هاته سه‌ر به‌ردی به‌ینی من و عوسمانی ههلكوچری. منیش كتكم بلند كرد‌و فڕێمدایه سه‌ر ده‌م و چاوی عوسمانی. كتك له فڕێدان، چنجهكانی ده‌كاته‌وه. دیاره چنجاڕوكی دابونه ده‌م و چاوی عوسمانی. له‌گه‌ل هندێ، عوسمان قیڕاندی و سه‌رو سه‌ر ڕاپه‌ڕی. له‌و له‌حزه‌دا، ڕه‌شید بێ ئاگا له من و عوسمان و كتك له‌سه‌ر ئاش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لای عوسمان.
عوسمان چاوی به ڕه‌شید كه‌وت، یه‌كسه‌ر چووه گژ ڕه‌شید و پێیگۆت هه‌ی سه‌رسه‌ری، بۆ ئه‌و كتكهت له‌ناو چاوی مندا؟ هه‌موو ده‌م و چاوی بهخیندا هاتبون. ڕه‌شید بێخهبهر بو له‌و مه‌سئه‌له. منیش له‌ژێر تاتی ئاره‌قه‌م كردبو له پێكه‌نینان و نه‌مده‌وێرا ده‌نگ به‌رزكه‌مه‌وه و خۆم ئاشكرا بكه‌م. عوسمان چووه سه‌ر ئاش، ئاشه‌كه‌ی خسته‌وه سه‌ر ستێرودان و ڕوی دایه‌وه ڕه‌شید و گۆتی، وهللاهی به‌سه‌رته‌وه ناچی، سه‌رسه‌ری، چۆن كتكت له‌ناو چاوی منداو هه‌موو ده‌م و چاوی ڕنجاندوم.
ڕه‌شید هه‌ر ده‌یگۆت، كوڕه وسبه به‌س پێم بلێ سه‌رسه‌ری، كتك بۆخۆی خۆی هاویشته ناو چاوت، من ئاگام لێی نه‌بووه.
عوسمان دوباره‌ی ده‌كرده‌وه و ده‌یگۆت، چۆن كتك سه‌ربه‌خۆ خۆی داوێته ناو چاوم و قنجاڕوكم ده‌داتێ؟ به‌خوا تۆ بوی هه‌ی سه‌رسه‌ری.
منیش ده‌نگم له‌خۆم بڕیبوو به‌بێ ده‌نگی دهكولام له پێكه‌نینان. له دلدا، گۆتم ئه‌گه‌ر ده‌ستیان له یه‌كتر وه‌شاند، ئه‌وا ده‌كه‌ومه به‌ینیان و لێناگه‌ڕێم، ئه‌گه‌ریش هه‌ر گه‌ف و قسه بون، زۆر گرینگ نییه. گرینگدرینیان ئه‌وه بو. عوسمان ئاشی چاكردو ئارده‌كه به‌دلی ڕه‌شیدی دروست بو.
ئه‌و شه‌وی هه‌تا به‌یانی عوسمان نه‌نوسته‌وه و فانۆسێكی چاو به ته‌نیی لهپێشهخۆ دانابو له‌گه‌ل ئاوێنه‌یه‌كی بچوك و ده‌م و چاوی خۆی خاوێن ده‌كردنه‌وه و سپرتۆی له جێی چنجهكانی پشیله (كتك) ده‌دا. به‌یانی كه هه‌ستاین، خۆم لێی نه‌شاره‌زا كرد‌و گۆتم، عوسمان، ئه‌وه چییه ده‌م و چاوت بۆ وایان لێهاتینه؟ عوسمان گۆتی، ئه‌و ڕه‌شۆ سه‌رسه‌ریه كتكی هاویشته ناوچاوم له‌خه‌ودا. ڕه‌شید گۆتی، كوڕه به‌سه عوسمان، خۆ من له‌تۆ ناترسم، به‌خوای من ئاگام لێ نه‌بوه، كتك به‌خۆی خۆی به‌ناو چاوی تۆداداوه.
باراشی هه‌ردوكمان ڕێك و پێك ته‌واو بون و باره‌كانمان حازر كردن و بار‌مان كردن و خاترمان له عوسمان خواست و به‌ڕێكه‌وتین. عوسمان هه‌ر به‌نادلی قسه‌ی له‌گه‌ل ڕه‌شید ده‌كردن و بڕوای وابو كه ڕه‌شید پشیله‌ی به‌ناو چاوی داداوه.
كه‌وتینه ڕێگا. زیاتر له سعاتێك ڕۆیشتین. پرسیارم له ڕه‌شید كرد‌و گۆتم، ئه‌رێ ئه‌وه چیبو شه‌وی ڕابردو له‌به‌ینی تۆ‌و عوسمانی؟ ڕه‌شیدی فه‌قیر بێخهبهر، گۆتی به‌خوای نازانم، ئاش له‌سه‌ر وه‌زن چوبو، عوسمانیش خه‌وتبو، زیاتر له ده‌جاران با‌نگم كرد، خه‌وی ئه‌وه‌نده گران بو، هۆشیار نه‌ده‌بویه‌وه. كاتێك من له‌سه‌ر ئاش ده‌گه‌ڕامه‌وه هه‌تا دیسان بانگی بكه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ئاگا لێبو، لهقاڕیای دا‌و ڕاپه‌ڕی، یه‌كسه‌ره بهرهێقهی منی گرت و گۆتی، تۆ پشیله‌ت به‌ناو چاوی من دادا. چه‌ندی بێ ئاگایی خۆیشم پێی گۆت، هه‌ر بڕوای نه‌ده‌كرد. به‌لام نازانم ئه‌و كتك خوای من بو، یان شتێكی موعجیزه بو بۆ ئه‌وه‌ی عوسمانی له‌خه‌و ڕاپه‌ڕێنی و باراشی من زۆر خراپ نه‌بێت؟
ئه‌وكاتی پێكه‌نین گرتمی و هه‌ر پێكه‌نیم، ڕه‌شید گۆتی، وهللاهی ده‌ستی تۆی تێدا بووه. دوای ئه‌وه‌ی پێكه‌نین به‌ریدام، گۆتم، كاك ڕه‌شید، به‌ڕاستی من ئاگاداری هه‌موو شته‌كان بوم، زانیم باراشت خراپ ده‌بێت و عوسمان خه‌و گرانه به تۆ هۆشیار نابێته‌وه. له‌وكاتیشدا، پشیله هاته سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ی به‌ینی من و عوسمانی. منیش پشیله‌م هه‌لگرت و به نه‌رمی فڕێمدایه سه‌ر ده‌م و چاوی عوسمانی. نه‌مزانی به‌و شێوه برینداری ده‌كات. به‌لام كه عوسمان قاڕیی كهوتنێ و ڕاپه‌ڕی، زانیم تازه قهوماندم، بۆیه خۆم بێده‌نگ كرد. چونكی پێحاسابا كه من كتكم هاویشتێ، مسۆگه‌ر به‌شه‌ڕ ده‌هاتین.
من و ڕه‌شید به‌ڕێگاوه، هه‌ر ده‌م نا ده‌م، بهردهبوینه پێكه‌نین به‌و به‌زمه‌ی شه‌و ڕویدابو.
عوسمان گه‌نجێكی له‌خۆڕازی و تازه پێگه‌یشتو بو. پاشان زانیمانهوه، عوسمان یه‌ك حه‌فته له‌سه‌ر ئاش مابویه‌وه و نه‌چوبوه گوندی هه‌تا ده‌م و چاوی چاك ببونه‌وه و شوێنی چنجاڕوكی پشیله‌ی لێنهمابون.
نزیكه‌ی شه‌ش مانگ زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و كهتنهماندا تێپه‌ڕ ببون، جارێك من به‌سه‌ردان چومه ئاش، له‌وێڕا من و عوسمان پێكه‌وه ڕۆیشتین بۆ كانیه‌ڕه‌شێ. به‌ڕێگاوه، وه‌بیرم هیناوه و گۆتم، عوسمان له‌بیرته، ئه‌و شه‌وه‌ی كتك خۆی به‌ناو چاوت دادا؟ دیسان ده‌ماری جۆتبون و گۆتی، كوڕه ئهرێوهللا، به‌بیرمه، به‌لام من قه‌ت باوه‌ڕ ناكه‌م كتك سه‌ربه‌خۆ خۆی باوێته ناوچاوم، من هه‌ر ده‌لێم، ئه‌و ڕه‌شیده سه‌رسه‌ریه بو وایلێكردم.
دیسان پێكه‌نین گرتمی و له تریقێنی پێكهنینمدا. عوسمان گۆتی به‌چی پێده‌كه‌نی؟ گۆتم عوسمان، به‌ڕاستی ڕه‌شید ئاگای له پشیله نه‌بو، به‌لام مالت وێران نه‌بی، ئه‌و چ خهوبو، من ئاگادار بوم، ڕه‌شید چه‌ندین جار، تۆی ههلگێڕا و داگێڕای، هه‌ر هۆشیار نه‌بویه‌وه. پشیله‌یش ئه‌و ده‌می هاته سه‌ر ئه‌و به‌رده‌ی به‌ینی من و تۆ. من پشیله‌م هاویشته تۆ.
ئه‌و كاتی سوڕایه‌وه و گۆتی، ده‌وجا وه‌ره، خۆ حه‌قمه ئه‌گه‌ر ئێستا یه‌ك تفه‌نگت لێبده‌م. منیش پێمگۆت، كه‌یفی خۆته. به‌لام به‌خوا به‌و شێوه نه‌با تۆ له‌خه‌و ههلنهدهستای.
به‌هه‌رحال. ئه‌وه‌نده كه‌سانی ده‌روون پاك و لێبورده بوین، هه‌رگیز ئه‌و كارانه‌مان نه‌ده‌بونه هۆی كه‌رب و كین به‌رامبه‌ر یه‌كتر. به‌داخه‌وه ڕه‌شید له ژیاندا نه‌ماوه. یادی كاك عوسمان به‌خێرو خۆشی بێت و ڕوحی پاكی ڕه‌شیدیش شاد‌و به‌هه‌شتی بێت.
No comments:
Post a Comment