ڕاو. به‌شی # ٢.
كه‌وی بهاری یان بلێین ڕه‌وه‌نده كه‌وی بهاری ده‌هات و به‌ره و كوێستانان ده‌ڕۆیشتن. جار هه‌بو ئه‌وه‌نده زۆر بون، ده‌تگۆت گه‌لای دارانه به‌به‌ر هوڕه ده‌كه‌ون. ڕاو كردنی كه‌وی بهاری به دانانه‌وه‌ی ته‌پكه.
له گوندی خۆمان، ئێمه چه‌ند مالێك خاوه‌ن ته‌پكه و جێی ته‌پكه دانانه‌وه بوین.
ته‌پكه كه‌و ئیشیان زۆر ده‌ویست كاری زۆر و كاتی زۆریان پێویست بو بۆ دروست كردن.
به‌لام هه‌ر به‌كارمان ده‌هێنان.
زۆر جاران له شه‌وانی زستاناندا، له‌به‌ر ئاگردانی سۆبه‌ی داران و شه‌وچه‌ره‌وه، داده‌نیشتین و تهوشو یان بلێی تهمشومان ده‌هێنا له‌گه‌ل كۆلكه دارێك و په‌ڕه تهپكهكانمان دادهتراشین و ڕه‌نده ده‌كردن تۆزێك به ڕونی زه‌ید چه‌ورمان ده‌كردن. كه حازر ده‌بون، چوار و پێنج په‌ڕه تهپكهكانمان له یه‌كتر ده‌به‌ستن، هه‌تا خوار نه‌بن. یانیش ئه‌گه‌ر خوار بن، هه‌تا ڕاست بنه‌وه.
ته‌پكه كه‌و دو په‌ڕه داری داتاشراو بون و له داری توو دروست ده‌كران. بۆیه داری توو ده‌كرایه په‌ڕه ته‌پك، چونكی داری توو هه‌م ڕه‌قه هه‌میش ئه‌وه‌نده بته‌وه، به باران و به‌فرو كڕێوه تێك نه‌ده‌چون. دو داریتر بۆ سه‌ر و بنی پهڕهكان دروست ده‌كران، به‌و دو داره‌ی سه‌ر و بن ده‌گۆترا بالیفۆك. بالیفۆكهكان له داری هه‌نجیر دروست ده‌كران. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داری هه‌نجیر كه هیشك ده‌بو، زۆر سوك بو بۆ هه‌لگرتن. هه‌ر وه‌ك تهپهدۆل وابو.
هه‌ر ئه‌وتۆ به‌نك یان بلێین داوه به‌نی له موی بزنان ڕستراو یان دروست كرا‌و بۆ ته‌پكه به‌كار ده‌هات. به‌نكی مووه بزن كه باده‌درا، وه‌ك سپرینگی لێده‌هات و خاو ده‌بویه‌وه.
په‌ڕه ته‌پك و بالیفۆك كون ده‌كران و به‌نكه موی بزنانیان تێههلدهكێشا. له هه‌ر سه‌رێكی بالیفۆك كونێك بۆ پێچه‌ك دروست ده‌كرا. دو داری ته‌مه‌ت، یان بلێین به‌قه‌ت قچیلكی مندالێك دروست ده‌كران و ده‌كرانه پێچه‌ك بۆ بادانی به‌نكه موی تهپكهكه.
چوار سه‌د هه‌تا پێنج سه‌د تهپكهمان دروست ده‌كردن. كه نزیك ده‌بو له هاتنی ڕه‌وه‌ندی كه‌و ڕووه و كوێستانان، ئه‌و تهپكانهمان ده‌بردن و ده‌چوینه ئه‌و جێگایه‌ی كه ڕه‌وه‌ندی كه‌وی زۆر پێدا ده‌ڕۆیشت به‌ره و كوێستانان.
په‌رژینێكی تهنكۆكه به‌قه‌د بستێك به‌رز به ستری كه‌ناری، یان به داری بهلالوك، خوار و خێچ و به پێچی ژێهه‌ل و ژۆردامان دروست ده‌كرد. له‌به‌ینی هه‌ر پێنج متر كه په‌رژین كرابو، كۆردانهكمان دهكۆلی، یان ئه‌گه‌ر جێگاكه به‌رد و به‌سته‌له‌ك بایه، به تیشه به‌رد یان تاشه به‌رد وه‌ك دیوار چوار گۆشه دهمانبیراست و تهپكهیهكمان له‌سه‌ر كۆردانهكه یان بیرازراوهكه داده‌مه‌زراند. كه له دامه‌زراندنی تهپكهكان ده‌بوینه‌وه، جهنتامان له شان ده‌داو به‌دوای كهڕهژۆی داران‌دا ده‌گه‌ڕاین هه‌تا جانتا پڕ ده‌بو له كهڕهژۆ. پاشان به ڕێزی تهپكهكاندا ده‌چوین و كهڕهژۆكهمان به‌سه‌ردا ده‌كردن هه‌تا كه‌و هه‌ستیان پێنه‌كات كه تهپكهیان له‌پێش داندراونه‌ته‌وه.
باشترین كهڕهژۆ، كهڕهژۆی دار كهوۆت بو. هه‌ركه كهڕهژۆی دار كهوۆتمان به‌سه‌ر په‌ڕه تهپكهكاندادهكرد، ته‌واو پێیانه‌وه ده‌نوسا و لێیان نه‌ده‌بویه‌وه. كهڕهژۆی دار كهوۆت ئه‌وه‌نده باش بو، بارانیش لێیدابا، په‌ڕه ته‌پكی به‌رنه‌ده‌دان. كهڕژۆ، به پهلكهدار یان گهلاداری وردبوی ده‌گۆترێ.
هه‌ر ئه‌وتۆ له‌پێش هه‌ر ته‌پكه‌یه‌ك، به‌ردێكی به‌قه‌د دو په‌نجه له ته‌پكه به‌رزتر داده‌نرا. پێیدهگۆترا به‌رده‌باز. كه‌و كه به پێیان به‌ره و هه‌رواز و به‌رزایی ده‌ڕۆیشتن، خۆیان له په‌رژین نهدهداو به‌دوای كهلێنێكدا ده‌گه‌ڕان كه پێیدا ده‌رباز بن. له‌هه‌ر كهلێنێكیشدا تهپكهیهكی لێ دانرابویه‌وه و به‌رده بازی بۆ بیراسترابو. كه‌و ده‌هات هه‌تا سه‌ر به‌رده‌باز و له‌وێ خۆی هه‌لده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رژین به‌سه‌ر بكه‌وی، كه‌چی له خۆههلدان، یان بلێین خۆ فڕێدان، ده‌كه‌وته سه‌ر په‌ڕه تهپكهكان و بهردهبویهوه ناوی. له‌گه‌ل كه‌وتنه ناوی، په‌ڕه تهپكهكان خۆیان لێك ده‌دایه‌وه و كه‌وی بێچاره له ژورێ ئاسێ ده‌بو و هه‌ر چه‌ندی سه‌ری خۆی له په‌ڕه تهپكهكان دابا، زیاتر قه‌یم ده‌بون و نه‌یده‌توانی خۆی ڕزگار بكات.
سروشتییه‌ن كه‌و له بۆرهنگی پاش ڕۆژ ئاوابون زیاتر به پێیان ده‌ڕوات و خۆیان ده‌گه‌ێننه به‌رزاییه‌كان بۆ لیس بون. له‌و ڕێڕۆیشتندا توشی ته‌پكی ده‌ستكردی ئێمه ده‌بون.
ئێمه‌ش به‌یانی زوو به‌سه‌ر تهپكهكاندا ده‌چوین و ته‌ماشامان ده‌كردن.
هه‌ر له‌دووره‌وه به لاچون یان گێچلیانی گهڕهژۆ ده‌مانزانی كامه ته‌پكه، كه‌وی پێداكهوتووه.
یه‌كه یه‌كه كهوهكانمان ده‌رده‌هێنان، تۆزێك له تهپكهكانمان دوور ده‌خستنه‌وه و سه‌رمان ده‌بڕین. بۆیه له دووری ته‌پكه سه‌رمان ده‌بڕین، هه‌تا كهوهكانیتر هه‌ست به خوێن و په‌ڕه ههلوهریوهكانی كه‌وی سه‌ربڕاو نه‌كه‌ن.
جار هه‌بو، ئه‌وه‌نده كهومان ده‌گرتن، به دو سێ زه‌لامان ههلنهدهگیران. له‌هه‌مووی خۆشتر و به لهزهتتر، هاوبه‌شی و ته‌بایی گوندیانمان بو. هیچ كاتێك شتمان به‌بێی دراوسێ و ده‌وروبه‌ر نه‌ده‌خوارد. زۆر جاران هه‌ر ماله‌ی دو كه‌و یان سێ كهومان بۆیان ده‌بردن. مه‌به‌ستم هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه‌مانه. ئه‌و ڕوحیه‌ته هاوبه‌شه له‌ناو هه‌مووماندا زوندوو كارا بو.
وێنه‌كان وه‌رگیراون.
No comments:
Post a Comment