Friday, December 29, 2017

ڕاو : به‌شی ٣



پاییزان كهو لهترسی بهفر بارین ڕوی لهخوارێ، یان بلێین جێی گهرمتر دهكرد. تهنها كهوی مهدهنی، یان كهوی خۆجێیی دهمایهوه‌. بهلام بهاران لهگهل دهست پێكردنی بژینی بهفر و بهستهلهك، ههورهكان لهجیاتی بهفر، بارانیان ههلدهڕشتكهوهكانیش ههلدهكشانهوهبۆ ناوچهچیاییهكان و لهگهل بهلهكهی بهفر دهڕۆیشتن

ئێمهجۆرهتۆڕێكمان دروست دهكردن لهسهر شێوهی تۆڕی ماسیگران، بهلام ئهو تۆڕهی بۆ كهو گرتن بهكار دههاتن، زیادتر لهمترێك بهرین و پان بون. شووهك یان تورهدارێكی درێژ و زراوی هنارمان دههێنا. لهگهل دهستكهدارێكی لهشێوهی دهسكی خاكهناس، پێمهڕه، مهڕبێل. سهری ئهستورتر دو كونی تێدهكرانهوه‌. تورهدار هنارهكهڕاست و چهپ ههر سهرێكی لهو كونانهههلدهكێشراو پینج دهكران و زۆر بهقهییمی ڕادهوهستا

تۆڕهكهمان لهداوێك دهچنی كهبهئاسانی نهپسێ و لهدهورهی ئهو توورههنارمان
 دهبهست كهسهرهكانی لهدهستكهدار ههلكێشرابون و لهشێوهی هێلی سوڕاوهیان دهور دراو بو.

ههردهم لاێتی پێنج، شهش پولی یان بلێین پاتریمان ههبون. بهرگێكی گهرممان دهپۆشی و پێلاوێكی سهركهگای توركیمان لهپێ دهكردن. تۆڕهكهمان لهسهر شان دادهناو ملمان دهدایهكهندو دۆلهكان بۆ ڕاو كردنی كهوان. دهبێ شهوانی باران چوباینهڕاو كردنی كهوهكان. چونكی ئهگهر باران نهباریبا و سامال بایه، زهحمهت بو بتوانین كهو ڕاو بكهین. بهلام ئهگهر باران بایه، زۆر بهئاسانی ڕاومان دهكردن

ئهگهر خۆمان لهبهر بارانی بهخوڕ ڕاگرتبا، باران چهندهبهڕێژنهبایه، ئهوهندهئاسانتر كهو ڕاو دهكران. زۆر جاران بهو شێوهدهچوین و ڕادێرهكهوێكمان دهبینیهوهلهلیسدا. جار ههبوو ههر یهكهیان لهجێیهك لیس ببون، ئهوهندهلهیهكتر نزیك نهبون كهتۆڕ ههموویان بگریتهوه‌. 
لهو جۆرهههلكهوتدا، ههلدهستاین، شهبهقی لاێتمان دهدایهكهوێك و دهمان دایهكهوهكانیتر ههتا بتوانن یهكتر ببینن. كهیهكتریان دهبینی، هێدی هێدی ههلدهستان و لهیهكتر نزیك دهبونهوه‌. كهدهگهیشتنهیهكتر، لهسهرهخۆ تۆڕمان بهسهردیاندادهدا، ههموویان بهبن دهكهوتن و سهریان لهكونهكانی تۆڕ دههاتهدهر. چهقۆمان دهردههێناو سهرمان دهبڕین و ڕادهوهستاین ههتا لهبالهفڕكێ دهكهوتن، ئینجا لهجهنتامان دهئاخنین و دهمان هاویشتهناوملان و بهدوای چینێكیتردا دهگهڕاین ههتا جانتامان پڕ دهكرد و بهرهو مالێ دههاتینهوه‌. 
شهو ههبو یهك دو جاران لێیان دهگهڕاینهوهبهجانتای پڕهوه‌. جاریش ههبو ههتا لاقمان شل و كوت دهبون، دهگهڕاین و هیچمان پێ نهدهدۆزرانهوه‌. ئهگهر ڕادێرهكهوێك، یهكجار زۆبان و نهماتوانیبا تۆڕ بهسهر ههموویاندا بدهین، لهگهل تۆڕ پێدادان، بهشێكیان دهفڕین و دهرباز دهبون. بهلام لهفڕیندا، هیچیان نهدهدیت و لهههر جێگایهك كهوتبانهسهر زهوی، لهوێ دهمانهوهههتا بهیان دههات و دهبووهڕۆناكی. بهكهوهههلفڕیوهكانی شهو دهگۆترا، شهوفڕ
شهوفڕ بۆ میوانی ناوهختیش بهكار دههات. زۆر جاران ئهگهر كهسێك بهناوهختی چوبایهگهڕانی مالان، یان بلێین سهردانی مالێك بهمیوانی، پێمان دهگۆت شهوفڕ، واتهمیوانی ناوهخت، یان سهردانكهری ناوهخت، یانی سهردانی كاتێكی نهگونجاو. ئهو كهوانهی دهبونهشهوفڕ، گرتن و ڕاو كردنیان زۆر ئاسانتر بو. چونكی بهتهنها دهمانهوهو ئاگاداریان كهمتر بو.

 جار ههبو لهڕاوی شهواندا توشی دهعباو گیاندارانی ههمهجۆر دهبوین
چهندین جاران توشی ڕهوهگورگ و ڕهوهبهراز و یهكانهبهراز و هرس دهبوین.

شهوێك لهڕاوهكهو گهیشتمهسیخوڕێك و داوم بهسهری دادا. سیخوڕ ههردهم لموزی بهزهویهوهیه‌. بۆیهئاسان بهتۆڕ، ڕاو ناكرێ. دو جاران تۆڕم بهسهریدادا، ههردو جاران لهبنی دهرچو. دیارهبهختم ههبو كهلهبن تۆڕ دهرچو، ئهگینا كهسیخوڕ تهنگاو دهبێت، پهڕ دههاوێژی. پهڕ هاوێشتنی سیخوڕ ترسناكه، دهكرێ بهسهختی مرۆڤ بریندار بكات. سیخوڕ گیاندارێكی زۆر بهزهڕ یان بلێین زهرهردار نهبو. تهنها یهك زهرهرمهندیی بۆ جۆتیاران ههبو، ئهویش خواردن و ورد كردنی بهری بیستانان بو. بهتایبهت بیستانی شمتو و گندۆره‌.
لهبیرمهحاجی قاسم بهنهیی پارچهزهویهكی كردبووهشمتو.(شفتی، زهبهش، شمتی، شامی) سیخوڕ پێی فێر ببو، ههر شهو نزیكهی دهدانهزیاتر شمتۆوی هورد دهكردن و دهخواردن. حاجی قاسم لهدهورهی بیستان، قیسپی چهقاندبون و دهورهی زهویهكهی بهستری كهناری پهرژین (پهرژان، پهرجان، پهرجین) كردبو. سیخوڕ دههات و پهرژینی دهسمت و دهچووهناو بیستان و بهردهوام دهبو لهشمتو خواردن. لهسهرهتادا، حاجی قاسم بڕوای وابو كهدهتوانی بهپهرژینی ئهستورتر و بتهوتر بیستان لهسیخوڕ بپارێزی. بۆیهپێنج شهش ڕێز ستری كهناریی لهیهكتر دهبهستن و پهرژینی دهدایهپشت یهك. بهلام كهبهیانی دهچو، دهیبینی سیخوڕ ههر ههموو تهبهقهستریهكانی سمتووهو كۆمهلهشمتووهكی خواردونه‌. پاشان فێلێكی ئاسان و نایابی دۆزیهوه‌. ئهویش بهكار هێنانی خهلێف بو.

ههستا ئهو جێگایانهی سیخوڕ پهرژینی سمتبو، خهلێفێكی دههینا و لهكونهكانی پهرژینی دهگرت، سیخوڕ دههات و دهیویست بهناو خهلێفدا بڕوات بۆ ناو بیستان. چونكی خهلێف، دهرگای چونهژور تهواو بهرینهو دیوی چونهدهریش تهسك و زراو، سیخوڕ تێیدا گیر دهبو، نهدهیتوانی بهدیوهتهسكهكهدا دهربچی، نهدهیتوانی پشتاو پشت بگهڕێتهوه‌.  ههر چهندی ههولی دهدا كهپشتاو پشت بگهڕێتهوه، پهڕهكانی لهخهلێف گیر دهبون و تێیدا دهچهقی. بهیانی زوو حاجی قاسم دهچووهسهر ڕوحی و دهیكوشت. بهو شێوهتۆلهی شمتووهكانی لهسیخوڕ دهكردهوه‌.

خۆیشم سالێك پارچهعهردێكی بچوكم كردهشمتو. ئهوهندهشمتوی پێوههاتبون پێمان تهواو نهدهبون. كاتێك زانیمان سیخوڕێك پێی فێر بو، ههر شهو كۆمهلهشمتووهكی دهخواردن. ههستام لهناوهندی بیستان، كهپرێكم لهسهر دارهمازینهك دروست كردو چهندشهوێك لهئێوارهوهدهچومهسهر ئهو كهپر و قرمهم لهبهر دهستان ههتا بهرهبهیان نۆبهم لێی دهگرت. ههر نهدههات. كهچی كهمن ئهوێم بهجێ دههێشت، پاشان دهچوم و دهمبینی چهندین شمتووی خواردینه‌. شهوێك بڕیارمدا ههتا ڕۆژ ههلاتن، ئهوێ بهجێ نههێلم.
چومهسهر كهپر و بۆی دانیشتم ههتا نزیكهی بهرهبهیان. كاتێك بینیم لهدومهنی خوارێڕا هاتهناو بیستان و دهستی كرد بهخواردنی شمتو. سێ شمتووی خواردن، هاتهسهر چوارهمیان، قرمهیهكم لێیداو كهوتهخوارهوه‌. لهسهر كهپر هاتمهخوار و ویستم سهری ببڕم، یهكسهرهههلات و چوه ناو كونهشاخێك و نهیگهیشتمێ كهدهری بهێنم. لهناو ئهو كوندا مردار ببو و چیتر شمتووهكانی نهخواردین.

خوێنهرانی هێژا، ئێمهی دانیشتوانی ناوچهشاخاویهكانی برادۆست، خۆڕسكانهدهژیاین و دوور بوین لهخوێندن و پهروهردهو پێگهیشتن. دوور بوین لهبنكهی پۆلیس و تهندروستی و دادو قانون. ههر ئهوتۆ بێخهبهر بوین لهیاری و ململانێی سهرمایهداری و قومارخانهی سهر خوێن و ئێسقانی ههژاران. وامان دهزانی ژیان ههر وایهو دادهنی خوداییهكهبهشێكمان ههژارین و ههندێك ئاغا و بهگ و خاوهن دیوهخانن و ههندێكیش شێخ و تهكیهدار و پێشڕهوی سۆفی و دهروێشهكانن بۆ وهرگرتنی كلیلی دهرگای بهههشت. بهئومێدێكی گهشهوهدهژیاین و ههر لهمهڕ خودامان دهزانی كهوهك نیعمهتێك زۆربهی ئهو گیاندارانهی بۆ حهلال كردوین كهگۆشتیان دهخورێ. بهههر شێوهیهكی بۆمان دهكرا، ڕاوی گیاندارهكانمان دهكرد و گۆشتیانمان لهشیش دهداو دهبرژاند و دهخوارد.

سهرهڕای بێ بهزهییمان بهرامبهر گیانداران، دهربارهی مرۆڤ، ههم ویژدان زیندو بوین، ههمیش نانی ئێوارهمان ههبایه، خهمی بهیانیمان نهبو، ههم دلفراوان و خوانچهڕازاوهبوین بۆ میوانان و دهستی یارمهتی و خێراتمان كراوهو ئاوهلا بو بۆ ههر كهسێكی پێویست.
ههرچهندهمرۆڤ گۆڕانكاریی زۆری بهسهردا هاتووه‌. بهلام ههتا ئێستاش ڕهنگی سادهیی ئهو سهردهم، كاریگهریی لهسهر هندهك مرۆڤی ناوچهچیاییهكان ههر ماوهو ڕوحی پاكی و یهك ڕوویان ههر بهزیندووی ماوهتهوه‌. ههرچهندهلهو سهردهمهبهرژهوهندیخوازیهدا، كهسانی پاك و ڕاست و ویژداندار، زۆر جاران دهكهونهداوی ناپاكان و داغ دهكرێن، لێ مرۆڤهسهرچاوهپاكهكان ههر ناتوانن خۆیان لهمهیدانی ناپاكاندا ببیننهوه. بههیوای پاكی و سهداقهت و ژیانپارێزی بۆ ههموو لایهك.   

  

No comments:

Post a Comment