ناوچه‌ی برادۆست، به‌تایبه‌تیش گه‌لیی خواكوڕك، زۆر شكهسته بو. زستانان به‌فرێكی زۆری لێده‌باری. زۆر جاران سێ هه‌تا چوار مانگان مه‌ڕ و مالات ده‌كه‌وته دونێ. دونێ واته له‌وه‌ڕاندنی ده‌ره‌وه نه‌بو. ده‌بی دو دانه یان سێ دانه، مه‌ڕ و مالات له هۆل و پاگ دهركرابانه پێش ده‌رگا و به‌قه‌د سه‌د متر به‌فر پێپه‌ست دهكراو ده‌كوترا. هه‌تا بتوانن به تاخه گیا و چل‌و بدرێته مه‌ڕ و بزن. پاشان له‌ژور ده‌كرانه‌وه. چل‌و (گه‌لای دار) ته‌نها ده‌درایه بزنان. مه‌ڕ چلوی باش نه‌ده‌خوارد. گیا و وێنجه و كاو و جۆ ده‌درایه مه‌ڕ. له گونده‌كانی ئێمه، كه‌م كاو و جۆ به‌كار ده‌هات. زیاتر گیا‌و وێنجه به‌كار ده‌هاتن.
له‌گه‌ل كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌مه كه به‌فر گه‌لی و ده و چه‌م و ڕوباری به‌رده‌دان، زیپكه كه‌و دروست ده‌بو، واته گژ و گیا سه‌ری ده‌رده‌هێنا، مه‌ڕ و مالات نه‌رمه له‌وه‌ڕیان له‌و گیا تازه سهرههلداوهدا ده‌كرد.
به خواردنی گژ و گیای تازه سه‌رهه‌لداو، زۆربه‌ی مه‌ڕ و بزن زگچویی ده‌بون و هۆلی مه‌ڕ و مالات ده‌بویه ئاو و زلقاو و پیسی. بۆیه كه مانگی نه‌ورۆز داده‌هات و ترسی به‌فر بارین نه‌ده‌ما، هه‌ولیان ده‌دا مه‌ڕ و مالات له هۆل و ناو گوند بهرنهدهرێ و بچنه بهاروار, به‌و بهاروار ده‌گۆترا كۆتان. چونكی ئه‌گه‌ر زوو مه‌ڕ و مالات له هۆل و پاگان نهبردرابایه ده‌ره‌وه و نه‌گه‌یشتبایه جێی بژون، زۆربه‌یان ناو چمیان كول ده‌بون و له‌نگه‌ر ده‌بون.
زۆر جاران گوێم له به‌یت و بالۆری كه‌سه ناوسالهكان ده‌بو، ده‌یانگۆت
واهات مانگی ئادارێ
به‌فر باری له گولیێ دارێ
خۆی نه‌گرت تاكو ئێوارێ
یان ده‌یانگۆت
گۆلهگۆلا مانگا نیسانێ،
به‌فر تاویاۆ له كوێستانێ
هرس هه‌ستا له كون و لانێ
هه‌ر له‌و سهروبهندیشدا مه‌ڕ و بزن ده‌ستی به زان ده‌كرد. ڕۆژانه شوانه‌كان سێ و چوار به‌رخ و كاری ساوایان ده‌هێنانه‌وه. به‌رخ و كاره‌كانیش، كۆزی تایبه‌تیان بۆ دروست ده‌كردن و له كۆز ده‌كران و بهرنهدهدرانه به‌ر دایكانیان. كۆز، به قه‌میش و توره داره بی دروست ده‌كران و ده‌كرانه ( حه‌وش) ته‌نها به‌یانیان و ئێواران كه مه‌ڕ و بزن ده‌دۆشران، بێریه‌كان كه‌مێك شیریان تێدههێلان بۆ كار و به‌رخان. هه‌ر ئه‌وتۆ كه گیا و قه‌رسیل شین ده‌بون، ڕست له‌ناو كۆزی كار و به‌رخان دروست ده‌كران. هه‌ر به‌ینی نیو متر ده‌سكه گیا یانیش قه‌رسیل سوراو دهكراو بۆ كار و به‌رخان به ڕست وهدهكران بۆ ئه‌وه‌ی فێری خواردن و له‌وه‌ڕین بن و هه‌ر چاویان له شیری دایك نه‌بێت. هنده‌ك كار و به‌رخ هه‌بون، زۆر عجول بون و فێر ده‌بون، خۆیان به‌سه‌ر كۆزدا ئاودیو دهكردو ده‌چونه به‌ر دایكیان. به‌و جۆره كار و به‌رخ ده‌گۆترا كۆزدڕ. هه‌ركاتی كار‌و به‌رخ ههلاش ده‌بون، بزمك ده‌كران. بزمك، له دارێكی زراوی دار بهلالوك، دار كنێر، دار كهوۆت دروست ده‌كران. یه‌ك به قیاسی ده‌وی كار‌و به‌رخ هه‌ردو دیوی داره‌كه ده‌كرایه خرك و بهنێكیان تێده‌خست و له پاشكه سه‌ری كار‌و به‌رخ ده‌به‌سترا و بهڕههلا ده‌كران و له‌به‌ر بزمك، نه‌یانده‌توانی دایكانیان بمژن. جار جاره شوان بزمكی لێده‌كردنه‌وه هه‌تا بتوانن دایكانیان بمژن و بله‌وه‌ڕێن.
ئێواران به یه‌كجار سه‌د به‌رخ و كار زیاتریش بهردهدرانه به‌ر دایكانیان، یه‌ك دانه یه‌كتریان خه‌له‌ت نه‌ده‌كرد و هه‌ر یه‌كه‌یان دایكی خۆیان ده‌دۆزیه‌وه و ده‌كه‌وتنه به‌ر مژینی گوانی دایكانیان. له‌پاش سعاتهك یان زیاتر، به‌رخ و كار له دایكان ههلدهئاواردرانهوه و له كۆز ده‌كرانه‌وه و مه‌ڕ و بزن له كۆتان ده‌درانه هه‌وێز.
زۆرێك له مه‌ڕ و بزن جمكیان په‌یدا ده‌بون. جمك، واته مه‌ڕێك دو به‌رخی به یه‌كه‌وه په‌یدا ده‌بون. هنده‌ك مه‌ڕ یان بزن به‌ریان ده‌هاوێشت. به‌ر هاوێتن به‌و جۆره ده‌گۆتران كه هێشتان كاتی له‌دایك بونی بێچیهكه ته‌واو نه‌ده‌بو و پێشوه‌خته دهزاو بێچی ده‌مرد یان هه‌ر به مردویی له‌دایك ده‌بو.
له‌و حالاتیدا، به‌رخێك یان كارێك له‌وانه‌ی به جمك په‌یدا ببون، ده‌یانهێناو هنده‌ك خێلاوك، واته ئاوی سور كراویان له بێچوهكه ده‌ڕشاند و ده‌یان سوڕانده‌وه به‌ر مه‌ڕ یان بزن و ئه‌و مه‌ڕ و بزن، خۆی به دایكی كار و به‌رخه جمكه‌كه ده‌زانی و لێی ده‌بانی. جار هه‌بو. مه‌ڕ و بزن، له بێچوی خۆیشیان نه‌بان ده‌بون. ده‌بی، شوان به‌جۆرێك لێیان باناندبایهوه. باناندنه‌وه، به‌و شێوه بو، شوان هنده‌ك سوراوی له له‌شی به‌رخ ، كار ده‌ڕشاند و له ژورێكی تاریكدا، دایكه‌كه‌ی ده‌سوڕاند و بێچوهكهی ده‌هاویشته به‌ری، یه‌كسه‌ره دایكه‌كه دهیلستهوه و لێی دهبانیهوه.
بهاران سهرقالترین كات بو بۆ مه‌ڕدار و شوان و بێری و كابانیان. كابانی ده‌با دو دانه مه‌ڕیان دۆشیبا. فرۆیان له شیری زاك دروست كردبا. زاك به‌و شیره ده‌گۆترا كه له مه‌ڕی تازه زای دهدۆشراو هێشتان مه‌یله و بۆر بو و ڕه‌نگی سپی نه‌بو. ئه‌و مه‌ڕ و بزنانه‌ی تازه ده‌زان، ماوه‌ی پێنج شه‌ش ڕۆژ، شیره‌كه‌یان هه‌ر زاك بو. شیری زاك نه‌ده‌بووه ماست و په‌نیر و لۆر و دۆ و شیرێژ و كه‌شك و ژاژی. به‌لام له‌پاش خاوێن بونه‌وه‌ی شیر له زاك، ئه‌وكاتی ده‌ست ده‌كرا به دۆشینی مه‌ڕ و بزن بۆ قاتح. قاتح، واته هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ناویان هاتووه، وه‌ك ماست و دۆ، مه‌نیر و ڕون و شیرێژ و ژاژی و كه‌شك و لۆر.
كه مه‌ڕ و بزن ده‌دۆشران، جۆره ههوێنێكیان هه‌بو، ئه‌و هه‌وێنیان له شیری ده‌كرد و دایانده‌پۆشی بۆ نزیكه‌ی دو سعات. پاشان له جۆڕكه خامێك ده‌كرا و دهكوشرایهوه و ده‌كرایه په‌نیر. ئه‌و ئاوه‌ی له جۆڕك و له په‌نیر دۆچۆڕایهوه، له‌گه‌ل تۆزێك شیر تێكههلاو ده‌كرایه‌وه و دهكولاندرایهوه و ده‌یانكرده لۆر.
شیر دهكولێندراو ده‌كرایه ماست. ماست له مه‌شكه دهكراو دهیانهژاند هه‌تا ده‌بووه دۆ و هه‌موو ڕونیان له‌سه‌ری ده‌گرت. پاشان هه‌مان دۆ، دهكولێندرایهوه و ده‌كرایه شیرێژ و كه‌شك.
وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كردوه، مه‌ڕ و بزن، دو دانه دهدۆشرا. به‌یانیان هێشتا دونیا ڕۆناك نه‌بوی، شوان مه‌ڕ و بزنیان ده‌برده له‌وه‌ڕاندن. كه ڕۆژ له دونیا ڕاست ده‌بو، ده‌یان هێناوه دانی. پێشی مه‌ڕ و بزن بگاته‌وه دان، بێری ده‌ستیان ده‌دایه زهرك و پارزینك و ده‌چونه جێی مه‌ڕی لێ ده‌هاته‌وه دان. عاده‌ته‌ن جێگایه‌ك چاك كرابو. به‌ردێكیان لێی دانابو. پێیان ده‌گۆت به‌ردی سهربێرێ. شوان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ردی داده‌نیشت و هه‌ر بێریهك له دیوێكی شوانی داده‌نیشتن. مه‌ڕ و بزن ده‌درایه دو یه‌كتر و به‌ڕێز ده‌چونه به‌ر ده‌ستی شوان. سهربێرگر. شوانیش مل، یان بلێین سكوردی ده‌گرتن و بێریه‌كان ده‌ستیان به دۆشین ده‌كرد.
چه‌نده خۆش بو، جاره جاره له‌گه‌ل دۆشین، شیر كه‌فی ده‌كرد و ئێمه‌ش په‌لكه چلوهكمان ده‌قرتاند و به و په‌لكه دار، كهفمان له‌سه‌ر شیر هه‌لده‌گرت و ده‌مانخوارد.
ئه‌گه‌ر شیره‌كه زۆربایه، هه‌ركاتی زهرك پڕ ده‌بو، به‌تالیان ده‌كرده ناو شیرمهشك. پاشان شیرمهشكیان ده‌هاویشته ناو تور، یان بلێین پارزینك و له پشتیان ده‌داو ده‌یانهێناوه بۆ مال.
كه بهار پیر ده‌بو و گه‌رما ده‌ستی پێده‌كرد و مێش و مۆر په‌یدا ده‌بون، كۆتانی بهاریان به‌جێ ده‌هێشت و ده‌چونه هاوینه‌هه‌وار و زۆمهیان له‌وێ دروست ده‌كردن. هه‌تا مه‌ترسیی بارانبارین هه‌با، هه‌ر له‌ژێر ڕه‌شمال ده‌بون. كه ترسی باران نه‌ده‌ما، كه‌پریان دروست ده‌كردن. هاوینه‌هه‌واری گونده‌كانمان كانیاو و ئاوی زۆر سازگار و سارد و ساخلهمیان هه‌بون. كانیا و بۆ مال و خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنران. له خوار كانیهكانیش جۆگا ههلدهبهستران و ده‌كرانه گۆمك بۆ مه‌ڕ و مالات.
هنده‌ك هه‌بون، مه‌ڕیان زۆر بو. ئه‌وان ڕویان له كوێستانه‌كان ده‌كرد و له‌گه‌ل به‌له‌كی به‌فرێ ههلدهكشان و مه‌ڕیان له بژونترین جێگا ده‌له‌وه‌ڕاند. به‌لام ئه‌وانه‌ی ژیانیان له‌سه‌ر گه‌نم و جۆو ماش و برنج و به‌ر و بیستانان بو. مه‌ڕیان ده‌برده هه‌وارگه‌كانی نزیك گوندی. ئه‌و كه‌سانه‌ی خزمه‌تی به‌رو بیستانیان ده‌كرد، ڕۆژانه ده‌هاتنه‌وه ناو شینایی و كه‌سابه‌ت و شه‌وان ده‌چونه‌وه بۆ بانه‌یی له هاوینهههواران.
له‌و شاخه‌ی هنداو گونده‌كه‌مان، ڕهنیهك هه‌بو، پێیدهگۆترا ڕهنیی شێخان. مندال بوم و پرسیم، بۆ ڕهنیهكه ناوی شێخی بۆ داندراوه؟ له وه‌لامدا گۆتیان، هیچ هاوینێك به‌فر له‌و ڕه‌نیه خه‌لاس نابێت. ئه‌گه‌ر ته‌سادف به‌فری لێخهلاس بێت، نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌بێ شێخهك ئه‌و سالی بمرێ، بۆیه پێیده‌گۆترێ ڕهنیی شێخان. ڕهنیهكه زۆر نزیك بو. كه گه‌رمای هاوین داده‌هات، ماوه ماوه ده‌چوینه سه‌ر ڕهنیهكهو بارێكی به‌فری ڕهنیمان ده‌هێناو ده‌گه‌ڕاینه‌وه.
هه‌ر وه‌ها له كۆتایی وه‌رزی بهار، ده‌ست ده‌كرا به بڕینی مه‌ڕ و بزن. بڕینی مه‌ڕ و بزن به كه‌له‌خان بو. كه‌له‌خ دو ده‌و بو له شێوه‌ی مقه‌س، به‌لام زۆر گه‌وره‌تر و تیژ بون. ئه‌وانه‌ی به كه‌له‌خ مه‌ڕیان ده‌بڕی، شاره‌زا بون و نابا مه‌ڕه‌كانیان بریندار كردبان. لاقه‌كانی مه‌ڕیان ده‌به‌ستینه‌وه هه‌تا ته‌واو ده‌بڕدران و خوریان پێوه نه‌ده‌ما، ئه‌و كاتی هنده‌ك خۆلی و مشكیان پێدا ده‌كردن و به‌ریان ده‌دان.
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، پێویست بو كه‌سێكی هه‌ركی، مه‌نتك، خه‌یلانی، ئه‌و بابه‌ته به تێر‌و ته‌سه‌لی بنوسیته‌وه. چونكی ئه‌وان زۆربه‌یان پیشه‌یان مه‌ڕداری بو. كوێستان و گه‌رمیانیان ده‌كردن. زۆر شاره‌زان له كۆتان و زۆمه و كاری ڕه‌وه‌ندی و بانه‌یی و به‌خێو كردنی مالات. من شوانیم كردوه، كه‌مێك شاره‌زاییم له مالات به‌خێو كردن هه‌یه. به‌لام ژیانی ئێمه زیاتر له‌سه‌ر چاندن و جۆتیاری و به‌رو بیستان بو. مه‌ڕو بزنمان هه‌ر له‌بۆ هه‌بونی قاتح به‌خێو ده‌كردن.
No comments:
Post a Comment