Thursday, December 21, 2017

حه‌دۆ بولا كانیه‌ڕه‌شی

گێڕانهوهدهربارهی حهدۆ بولا كانیهڕهشی.

حهدۆ كهسێك بووه، شاخاوی و لهشێوهی گیاندارێكی كێوی و خۆڕسكی ناو دارستان و دهعبای چیاو چۆلان. كهسێك بووهترسنهناس و دهست و بردو بهدهستههلات. كهسێكی ههتا بلێی بێدهنگ و دوور لهئاژاوهگێڕی. بهلام ههرگیز لهترسان یان بۆ بهرژهوهندی برامبهر زولم و سوكایهتی بێدهنگ نهبووه‌.

باپیرم بۆی گێڕامهوهو گۆتی، ڕۆژێك لهئهلموشی خوارێ دههاتمهوهبۆ گوندی بهنێ. لهناو چخت و چۆلی خوار گوندی زیارهت، لهجێگایهكی پڕ لههرس و بهراز و گورگ. تهماشامكرد حهدۆ لهسهر بهردێك خهوی لێكهوتووه‌. منیش لهدل پێوهبونهوهبانگیم كردو گۆتم، حهدۆ ههستهوهبابڕۆین بۆ گوندی خۆمان، گیاندارێك خۆت لێدهدات. حهدۆ لهسهرهخۆ، چاوی بلند كردن و گۆتی، بڕۆ كوڕهبڕۆ، خهمی منت نهبێت و لێمگهڕێ تۆزێك خهو بمباتهوه‌. باپیرم گۆتی، ناچار بوم لهوێ بهجێم هێشت و ڕۆیشتم.

ههر لهگێڕانهوهكانی باپیرمدا دهربارهی حهدۆحهدۆ بولا، تفهنگیشی پێبا، خهنجهر باشترین ڕهفیقی تهنگانهی بو. بۆیه‌  ههردهم خهنجهری لهبهر پشتبێند ڕابو. لهڕاوی ئاسكهكیوییان دهبیت لهچیابهن. چیابهن حسارێكی ههلدێری ئهوتۆ بهرز و ترسناكی تێدایه، لهسامناكیدا وهسفی ناكرێ. بهحساری سهر ڕسان بهناوو بانگه‌. دهكهوێتههنداو دۆلی ناوچیانێ. حهدۆ لهسهر ئهو حسارهدادهنیشی و ڕووی لهخوارێیه‌. لهوهرزێكی خهیالاوی و بێ ئاگادا، لهبهرزایی حسارهكهوهدهڕوانیتهگوندهكانی ئێشمێ و پهپانێ شهپانێ و ههیات و چنارێ و دهشتی بهرازگر. لهخافلهتهوه، هرسهك، (ورچ) لهپشتهوهڕا دێت و خۆی لهحهدۆ دهدات. حهدۆ گێڕایبویهوهو گۆتیبو، كههرس خۆی لێدام، وامزانی لهحسارێ فڕهمدهداتهخوارێ و لهئاسمانی  ڕوحم دهردهچی
بهلام هرس قهپالێكی لێدام و ڕایكێشام ههتا گهیاندمیهجێگایهتی كهتیهوهو ڕاست. ئهوكاتی بووهشهڕی من و هرسهكه‌. ههر قهپالێكی ئهو بوو خهنجهرێكی من. ههر خهنجهرێكم لێیدهدا، نڕیی دهكهوتنێ قهپالێكی لێدهدام و دهیگفۆلیمهسهر یهك. ههرچهندی هرس ههولی دهدا كهلههێزو توانام بێخیت، منیش ئهوهندهتوندتر خهنجهرم لهلاشهی كولكنی دهوهشاندن. هرس ١٦ قهپالی لێگرتم، منیش ١٦ خهنجهرم لێیدان. خهنجهری شازدهمینم لهسهر پهرساتووانیداو ڕامكێشا ههتا سهر ورگی و خوێن و ڕیخهلۆكی پێكهوههاتنهخوار. لهگهل ئهو خهنجهرو بهربونهوهی ڕیخهلۆكهكانی، زانیی ناتوانێ زیاتر زهفهرم پێدا ببات، بهجێی هێشتم و ویستی لێم دوور كهویتهوهو خۆی قوتار بكات. ههرچهندهمنیش تهواو شهپرزهببوم و
خوێنم لهبهر برینان دهڕۆیشت. بهلام بهبرینداری خۆم گهیاندهتفهنگ و گوللهیهكم لێیداو لێنهگهڕام گیانی شهڕاویی ڕزگار بكات.

حهدۆ بهبرینداری هاتبو بهرهو گوندی ئێشمێ. دیارهبهخت یاوهری بووهو گهیشتبوههندهك شوان مهڕ لهدۆلی ناوچیان، بنیی حساری سهر ڕسانئهوانیش لێی ببونهخاوهن و بهسواری گوێدرێك هینایانبویهوهبۆ ئاوایی و برینیان بۆی دهرمان كردبون. ماوهی سێ مانگ لهسهر جێگا كهوتبو ههتا برینی ساڕێژ ببونهوه‌.

مرۆڤی خاوهن غیرهت و كهڕامهت و شههامهت باكی بهكوژران و تۆقاندنی خۆی نییه، لهههر جێگاو ڕێگاو كاتێكی گونجاو یان نهگونجاو دابێت، خاوهنی ههلوێستی مهردانهی خۆیهتی و ناتوانێ سهر شۆڕی قبول بكات.

لهسهرهتای سهدهی بیست و بهرپا بونی ململانێی بهینی شێخ ڕهشید لۆلانی و شێخ ئهحمهد بارازانیدا، ڕۆژێك لهشكری بنهمالهی بارزانی دێنهگوندی كانیهڕهش. نزیكهی سهد و پهنجا چهكدار دهبن. دهبنهمیوانی دیوهخانی بنهمالهی خان ئاودهلی كانیهڕهشی.

ئهو سهردهمیش، دانیشتوانی گوندی كانیهڕهش زۆربهیان سۆفی و مورید و تهوبهداری تهكیهی شێخ ڕهشید لۆلانی بون.‌ حهدۆ بولاش بهشداری ئهو دانیشتن دهبیت و چهكی پێ نابێت، تهنها خهنجهری پێدهبێت.

حهدۆ بولا كهسێكی چاونهترس و لێوهشاوهبووه‌‌. لهشكری بارزان ههموویان كهلهكهلهو خۆیان بهزال بهسهر ژیانی خهلكانی ئهو ناچهدا زانیوه‌. دیوهخان گرمه و قریپهی هاتبوو لهچهكدارانی بارزان. كاتێك دهنگی ستۆڕینی كهرێك دێت، یهكێك لهچهكدارهكانی بارزانی دهلێ، ئهها ئهوهمهلای سۆفیان بانگیدا!. حهدۆ بولا لهناو ئهو ههموو چهك بهدهستانهی بارزانیدا ههلدهستیتهسهر چۆكان و دهست داوێتهسهر دهسكی خهنجهرو دهلێ نهماقولیت كرد، مهلای سۆفیان نهبو، دهنگی شێخ ئهحمهدی بارزانی بوو. چهكدارهكان ههموویان تهماشای یهكتر دهكهن و نهیانتوانیبو هیچ بلێن، لهبهر ئهوهی ههلهكهلهخۆیان بو، دووهمیش لهناوچهی برادۆستان بون. چهكدارهكانی بارزانی كهسهكهی خۆیان كهئهو خهلهتهی كردبو و بووههۆی ڕێگا خۆشكردن بۆ حهدۆ بولا كهڕاستهوهخۆ بلێ ئهو كهرهی ستۆڕی شێخ ئهحمهد بارزانی بو، ئهو كهسهدهبهنهدهرێ لهدیوان و داركاریهكی چاكی دهكهن و لهچهكی دهكهن. حهدۆش دیوان بهجێ دههێلی و دهڕواتهوهمالی خۆی.

حهدۆ كهسێكی سهلت بو و ههتا مرد، ژنی نههێنابو.
ڕۆژێك كۆمهلهبرادهرێك گفتوگۆ لهگهل حهدۆ دهكهن و پێی دهلێن، حهدۆ ئهوهبۆ ههتا ئێستا ژنت نههێناوه؟ حهدۆش لهوهلامیاندا دهلێ، ئهگهر هینی ژن بهناوچاوانی شێر وهبایه، كهس پێشی من دهستی لێنهدهدا، بهلام چیبكهم بهجایهكی ئهوتۆ وهیه، كهسانی هیچ و پوچ  زیاتر دهستیان پێیدهگات..  

حهدۆ لهناوهڕاستی سالانی شێستهكانی سهدهی بیست لهگهڕهكی باداوای ههولێر نهخۆش دهكهوێت و مهرگی واقع لێی میوان دهبێت ڕوحی پاكی لهجهستهی پلینگ ئاسادا، جیادهبێتهوه‌.


بهڕێزانم، چیڕۆكی حهدۆ بولا كانیهڕهشی،م وهك خۆی چۆنم بیستووهلهباپیرم، بهو شێوهم گێڕاوهتهوهو زۆر لهو كهسانهی لهنزیكهوهحهدۆ،یان دهناسی، ئێستاش لهژیاندا ماون و دهكرێ زۆر كرداری پیرۆزی ئهویان لهیاد بێت. بهلام ئهوهی من لهباپیرمهوهوهرم گرتوهدهربارهی حهدۆ، ههر ئهوم نوسیتهوه‌. بهوهیوایهی گێڕانهوهكهبهدلی ههموو خوێنهرانی ئازیز و كهس و كاری حهدۆی ڕهحمهتی بێت

No comments:

Post a Comment