لەو گوندانە ماینەوە هەتا 11 ئاذاری١٩٧٠. لە سالی ١٩٧٠ لە هەموو ئەو دەشت و شار و شارۆچکانه‌دا دەست کرا بە شیعاری (هەتا دونیا دونیایە، کورد و عارەب برایە). وە‌هام بیست له‌ده‌می سۆفییه‌كانی ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید لۆلانی و گۆتیان،” دوای بڕیاری ١١ی ئاذار، حاجی محەمەدی شێخ ڕەشید لۆلانی کە بڕیاربەدەستی هەموو سۆفییەکان و زۆرینەی هۆزی برادۆست بوو، سه‌ردانی به‌غدای پایتەختی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل سه‌ركردایه‌تیی حكومه‌تی عێڕاق قسه‌بكات و بزانێ له‌دوای ١١ی ئاذار و وه‌ستانی شه‌ڕ له‌به‌ینی ده‌وله‌تی عێڕاق و مه‌لا مسته‌فای بارزانی، چاره‌نوسی ئه‌و برادۆستانه چی ده‌بێت كه‌فرسانن و چه‌كی حكومه‌تیان به‌شانه‌وه‌یه و چه‌ندین ساله ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌ی ده‌ستی بنه‌ماله‌ی بارزانین. چه‌كدارانی ژێر كۆنتڕۆلی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیانیان ده‌زانن. گۆتیان پێشتر هه‌ر كاتی حاجی محه‌مه‌د و ئاغاواتی برادۆستیان ویستیانبا، ده‌یانتوانی له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تیی عێڕاق یه‌كتر ببینن.
سه‌رجه‌م سۆفی و چه‌كداره‌كانی برادۆست چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه و فەرمانی حاجی محه‌مه‌د،یان ده‌كرد. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ردانیكردنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، خه‌به‌ریان دایه تێكڕای ئاواره‌كانی برادۆست و پێیان گۆتن،” ته‌واو، شه‌ڕی خێله‌كیی به‌ینی بارزانی و برادۆستیان كۆتایی هات و مه‌لا مسته‌فا فه‌رمانی داوه كه هه‌رچی ئاواره‌یه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی و زاری خۆی و جیاوازی له‌به‌ینی هیچ هۆز و تیره و كه‌سه‌كاندا نەكرێ. ئه‌وه‌بوو، سه‌رجه‌م چه‌كه‌كانی حكومه‌ت ته‌سلیم كرانه‌وه. زۆرێک چەکی تایبەتی خۆیان هەبون، بێجگە لەوان خەلکانیدی به‌بێ چه‌كی كه‌وتنه‌خۆ ئاماده‌كردن و باروبارگه تێكنان بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانیان. وەک لە بابەتەکانی پێشوتردا باسمان کردووە. هەر لە سالی ١٩٥٩ هەتا سالی ١٩٧٠ گوندەکانی برادۆستان چۆل و بێخاوەن و وێرانە بون. لەو یازدە سالاندا، خەلکانێکی لاییدە و مەڕدار هاتبونە سەر هندەک گوندان و خانی و بەریان لەسەر زەوی و دەرەدیەکانی گوندیان دامەزراندبون و زۆربەی زەویە بە پیت و بەرەکەتەکانیان کردبونە دەرهۆل و پێواری مەڕ و مالات.
ئیدی کە گەڕاینەوە، کێشە لەبەینی گوندیانی ڕەسەن و ئەو مالە لاییدانەی مەڕدار لەسەر زەوی و زار بەرپا بوو.
بەڕێزانی خوێنەر وەک زۆربەمان دەزانین چینی خۆپەرستی بەناو شێخ و ئاغا‌و بەگ و گەدا، ئەوەندە لەخۆڕازی و لوتبەرز و خۆپەرستن، هیچ کات نەیانتوانیوە لەگەل ڕەعیەت و تابعەکانیان شەفاف و ڕاستگۆ و سادە بن. بۆیە ئەو گێڕانەوانەم تەنها وەرگیراوە لە دەمی سۆفیەکان و قسەی لابەلا. چونکی نە مەلا مستەفا بارزانی لەخۆی دەگرت ئەو جۆرە پەیوەندییانە بۆ ڕایگشتی باس بکات، نە شێخ و ئاغاواتی برادۆستان و عەشیرەتەکانیدیش لەخۆیان دەگرت بێنە ناو خەلکانی ئاسایی و باسی سەردان و دانیشتن و گفتوگۆ و تێکگەیشتن و تێکنەگەیشتنەکانیان ڕاستگۆیانە بۆ خەلک باس بکەن. نە کەسانێکی ناخ پاک و بێلایەنیش دەیانتوانی گفتوگۆکانیان بۆ ڕایگشتی بگوازنەوە. بۆیە ناچارین بەپێی باسکردنی خەلکان شتەکان داڕێژینەوە.
برایەکی خۆشەویست وێنەی داروسەلامی بۆ نا‌ردوم، سپاسی دەکەین.
بابەتەکان درێژەیان دەبێت و بەردەوام دەبین.