Wednesday, February 2, 2022

کوشتنی ٩ کاروانیی سۆفییان (٥)

 


مه‌لا مسته‌فای بارزانی و تۆقاندنی هەژاران:


پاش ئەوەی لە بەهاری ١٩٤٧ شێخ ڕەشید لۆلانی یارمەتیی مەلا مستەفا بارزانی و لەشکرەکەیدا کە هەر لە گادەرڕا بێنە خنێرە و بەبن چیای شەکیوڕا بێنەوە بۆ گەلیی خواکوڕک و بەناو گوندەکانی برادۆستاندا لە ئێران بەگەڕێنەوە بۆ دەڤەری بارزان. لەوێ لەگەل حکومەتی عێڕاق نەگونجان و چەکیان دانەنا. بۆیە عێڕاق ڕاویانینان و ناچار کران دەرپەڕن و ڕوو بدەنە خۆدەرباز کردن بەرە و ڕوسیا. هندی شێخ ئەحمەد بارزانی و ئەو کەسانە بون کە چەکیان دانا و بڕیاریاندا کە تەسلیمی حکومەت بنەوە. هەر لە گادەرا بەسەر کەوتن و حکومەتی عێڕاق وەریگرتن و گواسترانەوە بۆ دەشتی دیانا و بە مال و خێزانەوە لەناو تێلدڕی (سیم) کران. لەو سالانەی بنەمالەی بارزانی و لەشکرەکەیان لە ئێران بون و ئەو دوازدە سالەی مەلا مستەفا بارزانیش کەوتە ڕوسیا، گوندیان و جۆتیارانی دەڤەری برادۆست هیچ گرفت و ئاژاوەیەکیان بەخۆوە نەبینی و ژیانێکی زۆر ئارام و دوور لە ترسیان بەڕێوە دەبرد و خەریکی جۆت و چاندی خۆیان بون. بەس کە عەبدولکەریم قاسم هاتە سەر حوکم و مەلا مستەفا بارزانی،یان لە ڕوسیا گەڕاندەوە و دەستی بە چەتەگەرایەتی کردەوە بەناوی کوردایەتییەوە، یەکەم پاداشتی یارمەتیدان و خزمەتکردنی شێخ ڕەشید لۆلانی و سۆفیەکانی، ئەوە بوو کە بە دڕوندانەترین شێوە کاروانێکی سۆفیەکانی شێخ ڕەشید لۆلانییان لە شیوە شێخان قەتل و عام کردن.


فەرمون ئێوە و باسی قەتل و عامی کاروانییان.

کوشتن و تۆقاندنی زەندیقانە له‌سه‌رده‌می داعش له‌كوردستاندا به‌رپا نه‌بووه‌، به‌لكو كاری تۆقاندن و کوشتنی دڕوندانە و هۆڤانە، داهێنان و پیشه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی بووه‌ دژی زۆربەی هۆزەکانی ئەو دەڤەران، بەتایبەت هه‌ژاره‌ گوندنشینه‌كانی ناوچه‌ی برادۆست. له‌سالانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٥٩ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌ڕوسیا، دارو ده‌سته‌ی ئه‌فه‌ندیه‌كانی كوردایه‌تیی ته‌واوی جله‌وی خۆیان داوه‌ته‌ ده‌ستیی و وایانزانیوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌ی له‌ڕوسیا ماوه‌ته‌وه‌، ده‌رباره‌ی ڕێبه‌رایه‌تی، شاره‌زایی په‌یدا كردووه‌ و له‌سه‌ركێشیی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییدا، باشترین مافناس و یه‌كسانیخواز ده‌بێت و بۆ پێشوه‌ بردنی دۆزی كوردان تێده‌كۆشی و وه‌ك سه‌رۆكێكی گشتی كار ده‌كات. دژایه‌تیی عه‌شیره‌ته‌كان ناكات و خۆی له‌و ئاسته‌به‌رزتر ده‌بینێت كه‌ ڕق هه‌لگر و تۆله‌كردنه‌وه‌ و به‌ربه‌ره‌كانێی ناوەخۆی هەر لە مێشکدابێت. ئه‌و كاتی هێشتان مه‌لا مسته‌فا و چه‌كداره‌كانی له‌په‌یوه‌ندیدا ده‌بن له‌گه‌ل حكومه‌تی به‌غدا به‌سه‌ركردایه‌تیی عه‌بدولكه‌ریم قاسم. مه‌لا مسته‌فاو هێزه‌ چه‌ك له‌شانه‌كانی به‌ناو گونده‌كانی دۆله‌مه‌ریاندا بلاو ده‌بنه‌وه‌ هه‌تا ده‌گه‌نه‌ شیوه‌ شێخانێ و بنیه‌كانی چیای حه‌سه‌ن به‌گ. كاروانێكی سۆفیه‌كانی شێخ ڕه‌شید لۆلانی (برادۆستی) له‌دیانا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ به‌‌نیازی خۆیان دێنه‌وه‌ بۆ لۆلان به‌چه‌ند ده‌وارێكی باركراوه‌وه‌ له‌ شه‌كر و ئارد. له‌گه‌ڕانه‌وەیاندا، ده‌شتی دیانا به‌جێ ده‌هێلن، له‌گوندی دێلزیان ڕه‌ت ده‌بن و شینكه‌كانی گوندی بادلیان ده‌بڕن به‌ره‌ و گه‌روی ئۆمه‌راغا. كه‌شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ به‌ره‌ و شیوه‌ شێخان، به‌ره‌ و ڕوی له‌شكری مه‌لا مسته‌فا دێن. كاروانچیه‌كان سه‌رجه‌میان كه‌سانی خوایی و ساده‌ و خالی بون لە غه‌ره‌ز و کینە و کەرب. به‌هۆی ساده‌یی و پاكی خۆیانه‌وه‌، له‌و خه‌یاله‌دا نه‌بونه‌ كه‌ ڕێیان لێبگیرێ و تۆقێنەرانە لەناو ببرێن. ته‌نها بیر و هۆشیان لای گه‌یاندنه‌وه‌ی باره ئارد و شه‌كر ده‌بێت بۆ جێی مه‌به‌ست و ده‌ستی مال و خێزانی برسی و چاو له‌ڕێیان. كاروان ده‌گاته‌ شیوه‌ شێخانێ، له‌شكری مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌نگیان ده‌ده‌ن و لێیانده‌پرسن، "ئێوه‌ كێن و بۆ كوێ ده‌ڕۆن"؟ "كاروانچی بێترس و ڕاشكاوانه‌ وه‌لامیان ده‌ده‌نه‌وه‌ و ده‌لێن، "ئێمه‌ كاروانین و هنده‌ك ئارد و شه‌كرمان بۆ مال و خێزان هێناوه‌ و به‌ره‌ و لۆلان ده‌گه‌ڕێینه‌وه"‌. كه‌ده‌یانبینن هه‌ر ٩ كاروانچی وه‌ك نیشانه‌ی تۆبه‌داری، ڕدیندارن و سه‌ر به‌ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید لۆلانین، ده‌وره‌یان لێده‌ده‌ن و ده‌یانگرن، هه‌ر ٩ كه‌سه‌كان پشتاو پشت له‌داران ده‌به‌ستنه‌وه‌ و له‌پێچه‌كیان ده‌ده‌ن. زۆر بێ ویژدانانه‌ به‌ پێچه‌كدراوی ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن و به‌لێدان و ئیهانه‌ كردنه‌وه‌ نیوه‌ ڕوحیان ده‌كه‌ن. پاشان به‌كێرد و سیكارد ڕدین و سمێلیان چه‌رم ده‌كه‌ن و گیرفانیان لە پێستی سینگ و ڕانان دروست دەکەن. ئیدی به‌ساخی ده‌یانگروێن و کەولیان دەکەن. كه‌‌ به‌و شێوه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ هه‌ر ٩ كاروانی بێهۆش و شەلال ده‌بن، ده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌كانیان ده‌بڕن و له‌دیاریان ده‌مێنن هه‌تا ته‌واو به‌دارانه‌وه‌ ڕوحیان ده‌رده‌چیت. پاشان باره‌كانیان ده‌به‌ن و لاشه‌ بێگیانه‌كانیش به‌هه‌لواسراوی به‌جێ ده‌هێلن و ده‌ڕۆن. ئەو تاوان کردن پەیامێکی ئاگرینی شەڕ بوو لەگەل شێخ ڕەشید و تەواوی سۆفیەکان.

به‌ڕێزان ئه‌و ٩ كاروانیانه‌ی بەو شێوە تاوانیان دەرحەق ئەنجام درابوو، نه‌بینیومن، نه‌ناسیومن، به‌س ئه‌و تاوان و تۆقاندنم له‌ده‌یان كه‌سی به‌سالاچویی ناوچه‌ی برادۆست بیستووه‌ و خه‌لكانی ته‌مه‌نداری گونده‌كانی شێخان و بادلیانیش گشتیان ئاگادارن و ده‌كرێ هه‌نده‌ك له‌و كه‌سانه‌ هێشتان له‌ژیاندا مابن كه‌ لاشه‌ شێوێندراوه‌كانیان له‌داران كردبونه‌وه‌ و هینایانبونه‌وه‌. زۆڕێك ناوی هه‌ر ٩ كاروانیان ده‌زانن. هه‌ر ئه‌وتۆ له‌جێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی هه‌ر یه‌ك له‌و ٩ كه‌سان، خه‌له‌به‌ردێك دروست كرابوو، هه‌تا سالی ١٩٩١ كه‌ هێزی كوردایه‌تیی هاتنه‌وه‌ سه‌ر حازری، قلۆتكه‌ به‌رده‌كان هه‌ر مابون، ده‌كرێ هه‌تا ئێستاش هه‌ر مابن، ئه‌گه‌ر كوردپه‌روه‌ران تێكیان نه‌دابن بۆ ئه‌وه‌ی شونپه‌نجه‌ی تاوانه‌كانیان دیار نه‌بێت.

دێینە سەر کاردانەوەی سۆفیەکان: ماوە


وێنە لە گوگل وەرگیراوە.

No comments:

Post a Comment