ئێواره‌كی زه‌رده‌په‌ڕ، حه‌مید میرۆمه‌ر ناسراو بە حەمید خانم له‌ماله‌وه نابێت. ته‌نها خه‌دیجه‌ی هاوسه‌ری و منداله هورده‌واله‌كانی له‌ژێر ساباتی ئاواره‌یی شه‌ڕه‌نگێزی شێخایه‌تیدا له‌گۆڕه‌پانی ئه‌وبه‌ری دیانادا. مندالێكی ته‌مه‌ن چه‌ند ڕۆژه له‌باوه‌شی و خه‌ریكی لایه‌لایه‌ی کۆرپەکەیه‌تی. نزیكه‌ی شازدە مندالی جیرانان له‌نزیك ساباتیان یاریی كه‌لانێ ده‌كه‌ن و بێخه‌به‌رن له‌ده‌ستی تاوانی خۆپه‌رستان. ڕۆژ خه‌ریكی نه‌خشاندنی زه‌ده‌په‌ڕی ئێواره‌یه.
له‌ناكاو گرمه‌ی تۆپێك و دوان و ده‌یان، گرم و زرم نه‌بڕایه‌وه. ئەو مندالانەی كه‌لانێیان ده‌كرد، هه‌رشازده‌یان قیمه‌كران و پارچه گۆشتیان به‌ساباته‌كان و به‌سه‌ر عه‌رزدا په‌رت بون و ڕوح ده‌رچون فڕكه‌یان بوو. خه‌لكان گشتیان تێكقژان و ڕاده‌په‌ڕین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌گۆشته‌كان و گرمه‌یترو ئه‌وانیش ده‌بونه‌پارچه‌كۆشتی بێ گیان. گرمه‌و بروسكی تۆپباران دانه‌بڕان و ڕۆژ خۆی شارده‌وه و شه‌و و تاریكی بالی به‌سه‌ر ده‌شتی دیانادا كێشا‌و ڕۆناكایی بووه بروسكی ته‌قینه‌وه‌ی گولله هاونان. له‌و كاته‌ی ڕۆژ تیشكی زه‌رده‌په‌ڕی زێڕینی شاردنه‌وه هه‌تا نیوه‌شه‌و داهات ١٣١ ژن و مندال لاشه‌یان هوردو قیمە کران. سه‌دانیش بریندار و بێ هیمدادو یارمه‌تیدان خوێنیان له‌به‌ر ڕۆیشت. دوای نیوه‌شه‌و، خه‌لكانی مابون، گیان فیدایانه به‌دوای لاشه‌ی به‌گیان و بێ گیاندا گه‌ڕان و چه‌نده‌یان بۆ كرا، لاشەی بێ ڕحیان خه‌رمان ئاسا كۆ کردنەوە.دیاره له‌گه‌ل گرمه‌ی هاونی یه‌كه‌م، خه‌دیجه منداله ساواكه‌ی له‌باوه‌ش ده‌گرێ و له‌سابات هه‌لدێت به‌ره و كه‌ندالی خوار مالان. هاونێكیترو جه‌سته‌ی خه‌دیجه له‌ناو كراسی ڕه‌شیدا تڕ تڕ ده‌بێت و مه‌مكی ڕاستی به‌ساخی ده‌مێنێته‌وه و باقی هیچ پارچه‌ی له‌شی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نامێنێ و تارمایی ڕوحی شیرینی په‌رت ده‌بێ و مندال ه‌ساواكه‌ش، هنده‌ك جه‌سته‌ی ناسكی ده‌ڕنجێ.
بۆ به‌یانی زوو، حه‌میدی هاوسه‌ری خه‌دیجه به‌نیازی خۆی بۆ ماله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، مال؟ مال ته‌نها خوێنی مه‌یی و تۆز و خۆلی ته‌قینه‌وه و بۆنی باروت و تاكه پێلاوو پنیه جلكی دڕا‌و له‌شوێن هه‌وار ماون و خه‌دیجه و مندال به‌چ سه‌ر چونه؟ كه‌س نییه لێی بپرسێ و وه‌لام وه‌رگرێته‌وه.
هه‌ر كێ ده‌بینێ، له‌خۆی په‌شوكاوتر و سه‌رلێ شێواوتره. شوێن هه‌واری خالی به‌جێ ده‌هێلی و ڕوو ده‌داته تەکیای لۆلان و خەستەخانە و جه‌سته بێ ڕوحه‌كان ده‌پشكنی، له‌ناو كوژراوه‌كاندا نایاندۆزێته‌وه. حه‌مید ده‌پرسێ و ده‌پرسێ، نه به‌كوژراوی نه به‌زیندویی، سۆراغی خه‌دیجه‌ی هاوسه‌رو منداله ساواكه‌ی ده‌ست ناكه‌وێ. ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ناو ساباته بۆن گرتوه‌كانی خوێن و باروتدا له‌و سه‌ر هه‌تا ئه‌وسه‌ر، هه‌ر هه‌وال و سۆراغ نابێت. ده‌چێته‌وه شوێن ساباته‌كه‌ی خۆیان و خه‌یالی له‌بۆ دێت و ده‌لێ، "ده‌بێ له‌ئه‌سنای یه‌كه‌م هاون و كوژرانی شازدە مندال، ترسی ڕوح به‌ره و دۆلی خوار دیانای نه‌بردبێت؟" هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌و كه‌ندالیدا دل به‌خورپه ده‌چێته‌خوار. كا‌تێك شتێكی ڕه‌شی له‌دۆلی خوارێ به‌رچاو ده‌كه‌وێ و په‌له ده‌كات و خۆی به‌و شته‌ڕا ده‌گه‌ینی. خودایه چی ببینی و چی ڕویداوه و چی هه‌یه حه‌مید نه‌هه‌ژێنی و ناخی نه‌سوتێنی؟ به‌هه‌ردوو چاوی زه‌ق و پڕ له‌ئه‌سرینی خوێنین و ئاخ و ئۆفه‌وه باوه‌ش به‌كراسی ڕه‌ش و له‌خوێندا ڕه‌ق و ده‌ق گرتودا ده‌كات و ده‌بینی له‌ڕۆژی پێشتره‌وه ڕوحی خه‌دیجه مالئاوایی له‌جه‌سته‌ی پارچه‌كراوی كردوه و ته‌نها لاسینگی ڕاستی به‌ڕوتی ماوه‌ته‌وه و منداله ساواكه‌ی ده‌می له‌مه‌مكی ڕاستی دایكی دایه و مه‌مكی بێڕوحی دایكی ده‌مژی و ژیر و بێده‌نگ و ساخ، وه‌ك بلێی ڕوحی دایكی هه‌ر له‌لایه لایه‌یدا بوبێت و هیچی به‌سه‌ر نه‌هاتبێت.
دیاره خه‌لكانێكیتر ئاگاداری ناله و هاوار و گریانی حه‌مید ده‌بن به‌دیداری ئه‌و دیمه‌نه‌نه خوازراو و ڕوح بژێنه و به‌هانایه‌وه ده‌چن و به‌زۆر منداله‌كه‌ی لێوه‌ر ده‌گرن. ده‌ست ده‌كه‌ن به‌كۆكردنه‌وه‌ی گۆشت و ئێسقانی خه‌دیجه‌ی هاوسه‌ری. حه‌مید له‌قودره‌تی دانییه مرگ بكرێ و ڕوح پۆلایینه‌و له‌سینه‌یدا هه‌لنافڕێ و خوێن و ده‌ماره‌كانی گه‌رم و ڕوخساری سۆر هه‌لگه‌ڕاوه و شتێك نییه ئۆقره‌ی پێبگرێ، ئومێدێك نه‌ما پێی بژیێ.
دو سێ مندالی پیاوری سێوی و خۆی له‌هه‌رسێكیان سێویتر بێی خه‌دیجه‌ی هاوسه‌ری. مندالی شیره‌خۆری ساواش سه‌ربار. خودایه سه‌برو هه‌دار، چۆنت لێوه‌شاندین ده‌ستی زۆردار، ئێستا من چیم، ژیان چۆنه، تاوانه تاوان، چۆن بژیم و نه‌بم بێزار؟
حه‌مید نه‌فرین ده‌كات و نازانێت به‌رگه‌ی كام ئازار بگرێت. ئازاری نه‌بونی، یان زه‌بونی، ئازاری بێكه‌سی، یاخوت بێهاوسه‌ری، ئازاری مندالی ساوای بێ‌دایك و بێمالی، یان ئازاری سێ مندالی فامداری بێ ئۆقڕه‌ی سێوی، ئازاری ئاواره‌یی ده‌ستی عه‌قلی خێل، یان زۆرداریی شێخ و ئاغا. نازانی له‌به‌ر كام ئازار بنالێنی و نالین له‌به‌ر كام برینی ناخ بكات و دادی بۆ كام ده‌رگای نه‌كراوه‌ی دادپه‌روه‌ری ببات.
حه‌مید ئه‌وه‌نده گریابوو، ئه‌وه‌نده لوراندیبوو، ئیتر ده‌نگی ده‌رنه‌ده‌چوو، ته‌نها له‌نزیكه‌وه هه‌ست به‌نوزه و خیسێنی سینه‌ی هه‌لقرچاوی ده‌كراو له‌به‌ر ئازاری ده‌رونی تێكشكاوی، شه‌و خه‌و نه‌ده‌چووه چاوانی. لای مرۆڤی ڕۆژهه‌لاتی، گریان بۆ پیاو شه‌رمێكی گران و له‌كه‌یه‌كی وێران بوو، حه‌مید ناچار بوو گریه‌ی په‌نگ خواردوی ناو ناخ و هه‌ناسه‌كانی ئه‌و كاتانه هه‌لڕێژی كه‌ده‌نگی له‌گه‌ل ده‌نگی منداله‌ساواكه‌ی تێكهه‌لاو بێت و كه‌س نه‌یبینێت. مندالی ساوای بێ‌دایك له‌برسان بێده‌نگ نه‌ده‌بوو. به‌یانیان زوو، حه‌مید عه‌ودال عه‌ودال، منداله‌كه‌ی ده‌خسته‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌سته له‌رزۆكه‌كانی و به‌ناو جیراناندا ده‌گه‌ڕاو ده‌پاڕایه‌وه، داخوا چ ژنێكی خوایی مندال له‌به‌ر ده‌ستان، ده‌توانێ مه‌مكی بخاته‌ده‌می منداله‌ساواكه‌ی و تۆزێك حه‌وسه‌له‌ی بێت و حه‌میدیش، له‌ناخ هه‌لقرچان داكاسێت.
منداله‌كه دوای چه‌ند مانگێك به‌خێو كردنی هه‌جه‌مه‌رگی و دوور له‌لایه‌لایه و هه‌ناسه‌ی پڕ سۆزی دایك، جه‌سته‌ی زه‌عیف و بێهێز بوو به‌رگه‌ی هه‌لگرتنی ڕوحی شیرینی نه‌گرت و چەنگه گۆشت و ئێسقانی له‌توربستانی باستام له‌گه‌ل چه‌ندان مندالیتری بێ‌دایك ژێرگل كران. حه‌مید منداله سێویه‌كانیتری به‌خێو كردن و مانگ و سالی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕین. حەمید لە ژیاندا نەماوە، بەس مندالەکانی ئێستایش لە ژیاندان و ئەو ڕوداوانەیان لەیادن.
خوێنەرانی بەڕێز: ئەو سەردەمی وەک ئێستا نەبوو، شیری تۆز و شیری قۆدی و دەستکرد پەیدا نەدەبوو، مندالی ساوا تەنها بە شیری دایکانیان بەخێو دەکران. ئەگەر دایکێک شیری کەم بایە و مندالەکەی پێ تێر نەبایە، ناچار بون بیبەنە لای دایکێکی تری مندال لەبەر دەستان و شیری بداتێ. ئەو مندالەیش دەبونە خوشک و برای شیری و کە گەورەیش دەبون، بە یەکتر نەدەشیان، واتە نابێ لە یەکتر مارە کرابان. من و کچە پلکێکم بەو شێوە، هەردوکمان بە شیری دایکم بەخێو کرابوین و بە یەکتر نەدەشیاین.
تێبینی:
ئه‌و هاون باران و تاوان، ده‌ستی دەولەتانی داگریرکەری توركی و فارسی و عاره‌بی نه‌بوون. ئه‌و تاوان ده‌رحه‌ق به‌ژن و مندالانی لاخه‌به‌ر، ده‌ستی گلاوی هزری خێله‌كیی كوردایه‌تیی بوو. به‌لێ ده‌ستی كوردایه‌تیی بوو به‌سه‌رپه‌رشتیی مه‌لا مسته‌فای بارزانی. به‌لێ كوردایه‌تیی به‌و شێوه كراوه‌و له‌سه‌ر قه‌تل و عامی عه‌شیره‌ته‌كانیتر بنیاتنراوه.
وێنەکە پەیوەندیی بەم ڕوداوەوە نییە. لە گوگل وەرگیراوە.
ئەمە تەنها چیڕۆکی خێزانێکە لەناو ڕوداوەکەدا.
چاوەڕوانی بەشەکانی تر بن.
No comments:
Post a Comment