لە کۆتایی به‌هاری سالی ١٩٦٥ لە دەشتی دیانا گرد بونەوە، زۆربه‌یان چادر و ڕەشمالیان گرتنەوە و بەشێکیشیان کەپر (سابات)یان دروست کردن بۆ کاتێکی دەمکی هەتا مالی بارزانی ڕێگا دەدەن و ئەو خەلکانە بەرە و گوندەکانیان بەڕێ بکەون و دەست بە ئاوەدانکردنەوەی گوندە وێران كراوهکانیان بکەن و دەستی برایەتی و تەبایی بۆ یەکتر درێژ بکەن. تەکیەی مالە شێخی برادۆستیش گوازرایەوە ناو مەکتەبی سەرەتایی دیانا. مالی بارزانی لە پەنای گفتوگۆدا پیلانیان داڕشتبوو کە ئەگەر ئاشت بونه‌وه سەری نەگرت، یەکسەر دەست لە مال و خێزانی بێ تاوانی برادۆستان بوەشێنن و ئەگەر بۆیان بکرێ بۆ هەتا هەتایه تەپەسەریان بکەن و نەهێلن جارێکی‌تر توانای ئەوەیان هەبێت كه بەرگری لە خۆیان بکەن. بڕیار به‌ده‌ستانی هۆزی برادۆستیش ئه‌وه‌نده خۆشباوه‌ڕ و ئێهمال بون، بیریان لهدڕوندایهتیی چه‌ته‌كانی كوردایه‌تیی نه‌كردبویه‌وه کە دەست لە مال و خێزان بوەشێنن. ئێمه‌ی مندالیش له‌جیهانی تایبه‌تی خۆماندا ده‌ژیاین و ئاگاداری ناخی ڕه‌شی ململانێكهران نه‌بوین. ڕۆژانه زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نان ده‌گه‌یشتینه‌وه یه‌كتر و ده‌ستمان بهكهلانێ، په‌لیكانێ، مالهسیجانێ، كێلانێ و بڕانێ ده‌كرد. له‌یاریكردنیشدا هه‌رده‌م به‌شه‌ڕ ده‌هاتین و پاشی چه‌ند خوله‌كێك پێكدههاتینهوه و درێژه‌مان به‌یاریه‌كان ده‌دایه‌وه. ڕه‌سولی سۆفی یەحیا و سه‌مه‌د مهاجر شۆشنەیی، به‌خێر و پیاوه‌تی بزنه‌كانی ئێمه‌یان له‌گه‌ل مێگه‌لی خۆیان ده‌بردن. ئێواران دایكانمان هه‌م بێری و هه‌م كابانی، زهرك و تور و پارزینكیان ههلدهگرتن و به‌ره و بێری بزنان ده‌ڕۆیشتن.
ئێمهچهند خێزانێك كهوتبوینه ڕه‌خ (ڕۆخ) یه‌كتر. هه‌ر خێزانێك چه‌ند منداله هوردهواله و دوور له‌بیری تاوانی تاوانبارانی كوردایه‌تییان هه‌بون. ئێمه‌ی مندال، هه‌رده‌م به‌زگی برسی و به‌رگی پنی پنیمانهوه، بێعارانه له یاری كردن و سه‌ره‌ڕۆیی نه‌ده‌كه‌وتین و دایكانیش عه‌ودال و هیلاك و ناخ به‌سۆ بهدوامانهوهبون. باوكانیشمان چه‌ك له‌شان بون و لهچهپهرهكانی هنداو ده‌شتی دیانا به‌رامبه‌ر له‌شكری كوردایه‌تیی بون به‌نیازی خۆیان پارێزگاری له‌مال و خێزانیان ده‌كه‌ن.
من و چه‌ندین مندالی هاوته‌مه‌ن و عجول خه‌ریكی یاریی چاوشێركانێ و كه‌لانێ بوین. دایكانمان زهرك و پارزینكیان هه‌لگرتن و ویستیان بڕۆن بۆ بێری بزنان. له‌و سه‌روبه‌ندیدا له‌سه‌ر یاری كردن، لێمان بووه شه‌ڕ و یه‌كتر ڕاوه‌شاندن. دایكیشم ڕاوی نام و چهپهلۆكێكی به‌سه‌ری دادام. قۆلی گرتم و له‌گه‌ل خۆی ڕایپێچام بۆ ناو بزنان. بێر كرا‌و بزن دۆشران و بێری ئاماده‌ی گهڕانهوهبون بۆ مال. دایكم پالهستووهكی پێڕانام و گۆتی، وه‌لله‌هی له‌گه‌لمان ناهێیتهوه بۆ مال و ده‌بی له‌به‌ر بزنان له‌گه‌ل ڕه‌سول و سه‌مه‌د بمینێیتهوە. ئەوان گەڕانەوە، من و ڕەسول و سەمەد لەبەر بزنان ماینەوە.
لە دەوری کاتژمێر شەش بۆ حەفتی ئێوارێ، لەگەل بزنان ههلكشاین بۆ خوار سەروکانی دیانا. چەند کەسێك لە چەپەر(ڕەبایە)کانی گردەکانی ئەوبەری سەروکانی دیانا هاتبوونە سەر ئاوێ و خەریکی نوێژ کردنی ئێوارێ بون. له‌بیرمه یه‌كیان لێ، (ع. ن. ك) بوو. و ئێستایش لە ژیاندا ماوە. کاتێك گرمەی هاونێك هات، ئەو زەلامانەی لەسەر ئاوێ بون، بە ئێمەیان گۆت،” هەڕونە سەر ئەو گردە بزانن لە کێندەرێیدا.” من ئەو کاتی تەمەنم حەفت بۆ هەشت سالان دەچوو. لەوانەیە نزیکەی دوو سال ڕەسول لە من گەورەتر بوبێت. تەمەنی سەمەدیش لە دەوری چواردە سالان بوو. کە بە ڕاکردن چوینە سەر گردی و بینیمان تۆز لە مالەکانی ئێمە هەلدەستێ، یەکسەر من گۆتم وەللا لە ناوەندی مالەکانی ئێمەیاندا. کە ئەو زەلامانەی خەریکی نوێژکردن بون ئەوەیان لە ئێمە بیست، یەکسەر دەستیان دایە تفەنگەکان و بەرە و چەپەرەکانیان ڕۆیشتن. وەک بیستمان مالی بارزانی مقەدەم عەزیز عەقڕاوی،یان دانابوو بۆ سەرپەرشتی کردنی کەتیبەی هاونان و هاونباران کردنی مال و خێزانی سۆفییان
بێینەوە سەر یەکەم هاون
کۆمەلە مندالێك لە بەینی مالی ئێمە و مالی مهاجر شۆشنەیی لە بن ڕۆخی کەپری نەبی شۆشنەیی یاریی كه‌لانێیان دەکرد. پێشمەرگەی بارزانیش ڕێك هەدەفیان لەو مندالان گرتبوو. یه‌كه‌م هاون ئەو کۆمەلە مندال و مالی نەبی شۆشنەیی تێکڕا پێکان و شازدە کەس لەت و پەت و پارچە پارچە بون. مالی نەبی شۆشنەیی کەسیان بە گیان دەرنەچون. تۆپچییەکانی كوردایه‌تیی کە بینییان ڕەسەدیان زۆر ڕاست ئامانجەکەی پێکا، ئیتر بەربونە هاون بارانکردنی مال و خێزانی بێ ئاگا‌و بێ تاوان، هەتا نزیکەی کاتژمێر دەی شەو بەردەوام بون. بەو هاون بارانکردنە بێجگە لە برینداران، ١٣١ ژن و مندال گیانیان لەدەستدا و سەدانیش بریندار و زەندەق ڕژاو بون.
وێنەم لە گوگل وەرگرتووە و پەیوەندیی بەو کارەساتەوە نییە.
باسی ئەو کارەساتە چەند بەشێکن و بە بەرنامە دایندەبەزێنم.
چاوەڕوان بن.
No comments:
Post a Comment