یەکێک لە سۆفیەکان بەناوی (....) بۆی گێڕامەوە و گۆتی ”کە لەشکری مەلا مستەفا بارزانی نۆ کاروانیی سۆفیانیان بە دڕوندانەترین و ئەشکەنجەدان و کەول کردنەوە کوشتن، لە کاردانەوەی تاوانی مەلا مستەفا بارزانی و لەشکەرەکەیدا، زۆربەی سۆفی ئەوەندە هەلچوبون، خوێن بەری چاوی گرتبون و دەیانەویست هەتا زووە بە توندترین شێوە تۆلەی ئەو کاروانییان لە لەشکری بارزانی بکەنەوە". درێژەی دایێ و گۆتی "هەوالمان پێگەیشت کە قۆلە چەکدارێکی مەلا مستەفا لە ڕێگان بەرە و پردی سەرکەمێ.
ئێمەیش لەشکرێکی توند و تۆلمان ئامادە کردن و چوین، لە هەردوو بەری پردەکە بۆیان لە بۆسە (کەمین) دانیشتین. چەکدارەکانیان هاتن و خۆمان لێیان ئاشکرا نەکرد هەتا گەیشتنە سەر پێیزەی پردێ. ئەوکاتی لە هەردوو دیوی پردێڕا لێماندان. چواردە چەکدارمان کوشتن و تفەنگ و ڕەختەکانیشمان بردن. پاشان زانیمانەوە کە پازدەهەمینیان بە برینداری خۆی لەناو پێیزەیی پردێ شاردبویەوە و نەمانبینی بوو. کە ئێمە تەرمەکانمان بەجێ هێشتن، بریندارەکە هەستابویەوە و خۆی گەیاندبووە ئاوەدانیەک و یارمەتیان دابوو هەتا گەیشتبویەوە ناو کەس و کاری خۆی". کوشتنی ئەو چواردە کەسە بووە هەنجەت و بیانۆیەکی زۆر باش بۆ بنەمالەی بارزانی و هەلڕشتنی ڕق و کینەیان و بەکار هێنانی کوردانی دەوروبەریان بۆ هێرش کردنە سەر تەواوی برادۆستان. ئیدی ئەوە مێژووی ڕەشی خێل و بنەمالە و ئاغاواتی کوردایەتییە. دوور نییە هەر مەلا مستەفا پیلانی دانابێت بۆ بەکوشتدانی چەکدارەکانی بۆ ئەوەی بیانکاتە بەهانە و پڕوپاگندە بۆ ڕازی کردنی هێزە کوردایەتییەکان و بەریانبداتە گیانی گوندیانی برادۆست.
مهبهست لهنوسینهوهی ئهو مێژووە ڕەشەی خێل و کوردایەتیی دەست و پەنجە سۆر بە خوێنی هزارەها هەژار و نەداری کورد، نهدژایهتییه، نهكهرب و كینه، نهلایهنگیرییه، تهنها مەرام لەم باسانەدا، نوسینهوهی مێژوو و تۆماری تاوانهكانه وەک خۆیان. دهزانم كهئاسان نییه تاوانبارانی خاوهن كارگهی كۆیلهكان، بدرێنه دادگهو ڕوبهڕوی سهزا بكرێنهوه. بهس دیسان پێویسته لهسهر تاكه ههستیار و هۆشیار و مێشك ئازادهكان، كه دهست بۆ نوسینهوهی مێژووی دروست ببهن و دوور لهكاریگهریی كوردایهتیی و بهرژهوهندیداری، ڕاستیهكان وهك خۆی تۆمار بكهن و بۆ جیلی نوێیان بگێڕنهوه. هێزە چەکدارەکانی کوردایەتیی زۆر بێ نان و خوێ و بێ ئەمەک بوینە. نانیان لە هەر گوند و مال و ناوچەیەک خواردبێت، لە جیاتی قازانج، بوینە بەلا و کارەسات بەسەریانەوە. دلنیام جۆتیارە ئاساییەکانی دەڤەری بارزان و مزوری بالا و شێروان و مێرگەسۆر، لە زۆربەی خەلکانیدی زیادتر تەپەسەر و زەندەق ڕژاو کراون و هەتا ئێستایش ناهێلن یەک کەس لەو دەڤەراندا قودرەتی گێڕانەوەی بچوکترین تاوانەکانی ئەو بنەمالە سەرخێلە کوردایەتییەی هەبێت.
بەڕێزان بەندە شارەزاییم نییە و نازانم پردی سەرکەمێ لە کێندەرێیە. تەنها چۆنم گوێ لێبووە، وەک خۆی بە ئامانەتەوە گێڕایتمەوە.
وێنەگەیش پەیوەندیی بەو ڕوداوەوە نییە و لە گوگلم وەرگرتووە.
بەردەوام دەبین لە گێڕانەوەی مێژوو.
ماویەتی.
No comments:
Post a Comment