با لێرەوە دەست بەو شتانە بکەین کە ژیانی مندالیی منی تێدا دەست پێ کردووە. بەپێی باسکردن لە لایەن دایك و باوکم، لە مانگی ٩ سالی ١٩٥٧ من لە سولکێی خوار گوندی بەنێی خواکوڕک لەدایك بوومە. لە سالانی ١٩٥٨-١٩٥٩ دیسان مالی بارزانی په‌لاماری گوندنشینانی ناوچەی برادۆستیان داوه و دەیان جۆتیار و نەداری ئەو دەڤەرەیان غەلتانی خوێن کردووە. ئەو جارەیان مالی بارزان زۆر بەهێزتر بوون، چونکی زۆرینەی کورد وای بیر دەکردەوە ، گوایە مەلا مستەفا و دارودەستەکەی زیادتر لە ده‌یه‌یه‌ك ژیانیان لە ڕوسیای کۆمۆنیست و دژی سیستەمی سەرمایەداری بەسەر بردووە و لەوانەیە وانەیەك لەوێ فێر بووبن و لە هزر و بیری لە قالبدراوی بنەمالەپەرستی و ئاغایەتی و ڕق و کینە و تۆلەکردنەوە دەرچووبن و ئێستا بیری نەتەوەیی و ژیانی تەبایی لەناو مێشکیاندا جێگیر بووبی. بەس بەداخەوە کە کورد بەتایبەت چینی خوێندەوار زۆر بە هەلەداچوبون لە بارەی تێگەیشتن لە عەقلیەتی خێلەکیی مەلا مستەفا و بنەمالەکەی و سەرتاپای ئەو هزرانە بە پێچەوانەوە بوو لەناو ناخی ئەو بنەمالەیەدا.
ئیدی مەلا مستەفای بارزانی بە کوشتنی ٩ کاروانیی سۆفیان، وایکرد کە سۆفیەکان ئارامییان نەمێنێ و بچن لە تۆلەی کاروانییەکاندا، چواردە چەکداری بارزانی لە پردی سەرکەمێ بکوژن و بەهانە بەدەست مەلا مستەفاوە بدەن بۆ هێرشی گەورە و بەربلاو بۆ سەر برادۆستان.
هەر بەو هۆیەوە مالی بارزانی ئەو هەلەیان قۆستەوە بۆ خۆ زالکردن بەسەر ئاغاوات و هۆزەکانی ناوچەکە و پاشانیش قۆڕخکردنی حیزبی ژێر دەستیان و بەکارهێنانی لە بەرژەوەندی بنەمالەیان هەتا ئەمڕۆش، کە ئێستا سالی ٢٠٢٢ وە و هێشتا کوردان نەیانتوانیوە مالی بارزان ناچار بکەن کە ئەو حیزبە لەپێناو نیشتیمان و هاولاتیان تێبکۆشی و ڕێگا بە خەلکانیتر بدرێ سەرکێشی ئەو حیزبە بکەن و لە بەرژەوەندی گشتی گەلی کورد خەبات بکه‌ن. ئیتر هەلی زێڕین بۆ بنەمالە و قوربانیدان و زەرەرمەندی و دواکەوتووییش بۆ زۆرینەی کورد و تەپەسەرکردنی گشت ئەو چینانەی کە وەك بنەمالە بیر نەکەنەوە و هەولدان بە هەموو ڕێگاێکی شەرعی و ناشەرعی بۆ خۆ زالکردن و خۆسەپاندن و حوکمی میراتەیی یەك لەدوای یەکی ئەندامانی بنەمالەیان و تالان کردنی قوتی هاولاتیان و هەژارانی کوردستان.
بێینەوە سەر باسەکەمان، وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێیداوە، لە سالانی ١٩٥٨ بۆ ١٩٥٩ شه‌عب شه‌عبانێ به‌رپا بووه‌و مالی بارزانی ده‌رفه‌تیان بۆ هاتووه، به‌پالپشتی شوعیەکان و شەعب شعبانێ هێرشیان کردۆتە سەر ناوچەی برادۆست و زۆربەی گوندەکانی ئەو دەڤەرەیان ڕامالینە. گونده‌كان زۆرینەیان سوتێندراو‌ن و هۆزی برادۆست بە تەکیەی شێخ ڕەشید لۆلانی و مەحمود بەگی خەلیفە و هەرچی بەگ و بەگزادەی ئەو دەڤەرە هەیە هەموویان ڕەویان کردووه. بەشێکیان ئاودیوی ئێران بوونه، بەشێکیشیان کەوتینە ناوچەی شەمزینانی تورکیا. وه‌ك ده‌زاندرێ، ئه‌و ناوچه، زۆربه‌ی كوێستان و سار‌دن. له‌ڕه و كردن، من مندالێکی شیره‌خۆره و له‌باوه‌شی دایكم بویمه. لە بەردەکەشکی بەفرێکی زۆریان بەناودا بارییە. به‌ڕێگاوه دایكم بانگی باپیرمی كردوه و پێی گۆتییه، منداله‌كه‌م مردووه. ئه‌ویش منی له‌دایكم وه‌رگرتووه و گوێی به‌سینگمدا گرتووه، بینیتی كه هێشتان پشوو ده‌ده‌م و ته‌واو دلم له‌لێدان نه‌كه‌وتووه. دیاره له‌سه‌رمان وام لێهاووه. به‌ڕێگاوه ماله دراوسێیه‌كمان ئاگریان هه‌لكردووه. باپیرم، منی بردوته‌به‌ر ئاگردانی ئه‌وان هه‌تا گه‌رم بویمه‌وه و ڕوحم هاتیته‌وه‌به‌ر.
چایه‌ی به‌توكله‌گیوشك:
هه‌ر له‌و كۆچڕه‌ودا، دیاره مهاجر عه‌بدولسه‌مه‌دی شۆشنه‌یی زۆر مه‌ڕاقی چایه بووه. بەڕێگاوە هاتیته لای باپیرم و پێی گۆتووه، خال حه‌مه‌د، تۆوچام په‌یدا كردوه، ئه‌گه‌ر شه‌كرت هه‌بێت، چایه‌ك چاده‌كه‌ین و به‌یه‌كه‌وه ده‌یخۆینه‌وه. باپیریشم پێی گۆتووه، به‌لێ كه‌مێك شه‌كرم له‌گه‌ل خۆ هێناوه. به‌هه‌ردوكیان ئاگریان كردۆته‌وه و چادانیان له‌سه‌ر ئاگر داناوه. كه كولاوه، باپیرم ته‌ماشا ده‌كات، مهاجر، توكله‌گێوژ(گیوشك)ی داتاشیون و هینایتی خستوتیه ناو كتریی چایه هەتا ڕه‌نگی وه‌ك چایه لێهاتووه. به‌س كه‌خواردیتیانه‌وه له تامی دار زیادتر، هیچ تام چای لێنه‌هاتووه. به‌هه‌رحال، دیاره به ناچاری خواردۆتیانه‌وه و قه‌ناعه‌تیان پێی هاتووه. له‌و ئاواره‌بوندا، خراپترین ژیانیان به‌سه‌ر بردوه و ده‌یان مندال و ناوسالیان له‌ده‌ست چونه، له‌ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریدا ژیانیان له‌ده‌ست داوه و هەر بەڕێگاوە بە بەرگی خۆیان به‌خاك سپێردراون. بار و دۆخیان زۆر خراپ بووە. لەو ئاوارەییدا ماینەوە هەتا پاییزی ١٩٦٢و ئێران و تورکیا یارمەتیەکی ئەوتۆیان نەداون کە بتوانن زیادتر خۆیان لە دەرەوەی سنوری عێڕاقدا بگرنەوە. بەناچاری شێخ ڕەشید لۆلانی و مەحمود بەگی خەلیفە، پەیوەندیان بە دەولەتی عێڕاقەوە کردۆتەوە، دەولەتی عێڕاقیش بە دەرفەتیان زانیوە کە ئەوانە بگرنەوە باوەش و لە بەرژەوەندی عێڕاق بەکاریان بهێنن. هەموو ئەوانەشم لە گێڕانەوەی باپیرم و خەلکی دەڤەرەکە بیستووە، هه‌تا ده‌گاته ته‌مه‌نی فامدار بونم و تۆمار كردنی ڕوداوه‌كان له‌ناو مێشكمدا.
وێنەکە پەیوەندیی بە نوسینەکەوە نییە و لە گوگل وەرمگرتووە.
ماویەتی
No comments:
Post a Comment