باپیرم گێڕایه‌وه و گۆتی، "دانیشتوانی گوندی شۆشنێ دلگرانیی خۆیان ده‌ربڕی دژی دامه‌زرانی ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید له گونده‌كه‌یان و گۆتیان، "ته‌واو بەهۆی تەکیەوە زه‌وی و ئاقارمان داگیر ده‌كرێ و جێی ئێمه‌ی تێدا نامێنێتەوە. ده‌نگۆی دلگرانیی دانیشتوان به‌گوێی شێخ ڕه‌شید ڕاگه‌ییشت. ڕۆژێك شێخ ڕه‌شید بانگی گوندیانی شۆشنێی كرد و پێیگۆتن، "من نه‌هاتوم گوندی ئێوه داگیر بكه‌م و هیچ تموحم له‌ملك و مالتاندا نییه، ته‌نها عاشقی مه‌رقه‌د و مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی ئێره بوم. به‌س مادام ئێوه پێی دلخۆش نین، من ته‌كیه‌م ده‌گوازمه‌وه و لێره بار ده‌كه‌م." ده‌یگۆت، "به‌شێك له‌گوندیانی شۆشنێ زۆریان پێ‌ناخۆش بوو ته‌كیه‌ی شێخ له‌وێ بگوازرێته‌وه. كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت بڕیاردرا و ئه‌شیای ته‌كیه ئاماده كرا و ده‌ست كرا به بار كردن.
به‌لێ سۆفیگه‌رایی هه‌ر به‌هۆزی برادۆستیانه‌وه نه‌وه‌ستا. زۆرینه‌ی ڕه‌وه‌نداتی هه‌ركی بونه ته‌ریقه‌تداری سه‌ر به‌ته‌كیه‌ی لۆلان، هه‌ر ئه‌وتۆ زۆربه‌ی هه‌ركیه‌كانی سیدا ڕه‌شكیی ئێران و هۆزی هه‌ركیه‌كانی عێڕاق و هۆزی گه‌ردیی ناو توركیایش هەتا دەورو بەری گەوەڕ ڕوویان له لۆلان كرد بۆ تۆبه وه‌رگرتن و بونه سۆفی. هه‌ر به‌هۆی سۆفیگه‌رایی و سه‌رده‌می شێخ ڕه‌شید لۆلانییه‌وه، هه‌تا ئێستایش سه‌دان كه‌س و مالبات ده‌دۆزرێنه‌وه كه به ڕه‌سه‌ن له‌هۆزی برادۆست و ناوچه‌ی برادۆست نین. كه‌چی له‌سه‌ر ناسنامه‌كانیان برادۆست نوسراوه. به‌شكیان به‌قسه هه‌ر خۆیان به ڕه‌سه‌ن هه‌لده‌ده‌نه‌وه. به‌لام به‌شێكیشیان ته‌واو خۆیان به برادۆست ده‌زانن. هەر وەها لەو سالانەی شێخ ڕەشید دەستی بە تەریقەت و تۆبە دانەوە کردووە، بڕیاری داوە کە هەموو ڕۆژانی هەینی بەپێی توانا چەند سەر بزن و مەڕێک سەر ببڕدرێن و میوانداری بۆ سۆفییان بکرێ. فەقێ و مەلا دەنگ خۆشەکان کۆ بکرێنەوە و مەولود بخوێندرێتەوە. ئەو بڕیار هەتا ئێستایش کاری پێدەکرێ. هه‌رچه‌نده بڕوام وایه هه‌تا هۆز هه‌بن، ئاغا و ده‌ره‌به‌گیش ده‌بن. هه‌تا ئاغا و ده‌ره‌به‌گ هه‌بن، كۆیله‌داری و ته‌به‌قات و چینایه‌تیش ده‌مێنن. هەتا چینایەتیش هەبێت و کەسانی وەک شێخ و ئاغا و بەگ سولحی عەشائێری بکەن و بڕیار لەسەر گرفتەکانی کۆمەلایەتی بدەن، قانون و دادگه‌رایی و مافی ڕاسته‌قینه جێگیر نابێت و كورد وه‌ك گه‌لێكی هۆشیار و شارستانی خۆی پێنا سه‌لمێندرێ.
هەردەم شێخ و ئاغاوات لەناو کۆمەلگای نەخوێندەوار و دواکەوتوو و ناهۆشیاردا دروست دەبن. جوگرافیای دەڤەری برادۆست و دەوروبەریشی زۆر گونجاو بووە بۆیان و قانون و خزمەتی شارستانیانە بەو ناوچەڕا نەگەیشتبون. زۆربەی گوندەکانی ناوچەی برادۆست دوورەدەست و بێ خزمەتگوزاری بوون. بۆ نمونە، گەلی خواکوڕك، گەلی ڕەش، گەلی ئارێ، گەلی لۆلان، دەشتی بەرازگر و دەشتەهێرت، هەرهەمووی بێ بەش بون لە قوتابخانە و خەستەخانە و کارەباو ڕێگاوبان و گشت خزمەتگوزارییەكان. تەنها سیدەکان و دیانا و ڕواندوز هندێك بنکەی خوێندن و تەندرووستییان تێدا هەبوونە. باقی گوندەکانی دەوروبەریشیان هیچ خزمەتگوزاریان نەبووە. کارەبا هەر لە هیچ جێگایەك بوونی نەبووە. ڕۆناکایی ئەو سەردەم هەر فتیلە و قەندیل و فانۆس و ئاگردان بوونە.
وێنەی شێخ ڕەشیدم وەرگرتووە و لەسەر نەخشەی گوگل دامناوە.
No comments:
Post a Comment