كورته باسێك له‌سه‌ر دامه‌زرانی ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید محەمەد شەریف له‌گوندی شۆشنێ. سه‌ره‌تای ده‌ست به تۆبه دانه‌وه و دامه‌زراندنی حوجره و ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید، له‌سالانی ١٩٢٠دا بووه. له‌و ده‌ست پێكردنیدا، هاتووه له‌گوندی شۆشنێ دامه‌زراوه.(گوندی شۆشنێ ده‌که‌وێته نزار واته ڕۆژ ئاوای چیای دێلی، به‌رامبه‌ر گوندی به‌نێی خواكوڕكی). پاشان ده‌گوازێته‌وه بۆ بەنێی پیرەسنیان.(بەنێی پیرەسنیان دەکەوێتە بن چیای بەربزینی لە نێزیک ناحیەی برادۆست (سیدەکان). پاشان لەوێیش دەگوازێتەوە بۆ لۆلانێ.
باپیرم درێژه‌ی ده‌دایێ و ده‌یگۆت "به‌و شێوه، شێخ ڕه‌شید خینداری و نه‌یاری و ئاژاوه و كاری خراپی بنبڕ كردن. هه‌ر ئه‌وتۆ شیربایی و نه‌خت وه‌رگرتنی حه‌رام كرد. دزی و تالانی و حه‌رامخۆریی له‌و ناچه‌دا نەهێلا." به‌پێی قه‌وانین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام، سه‌زا و هه‌تك كردنی تاوانبارانیشی ئه‌نجام داوه. هەر بۆ نمونە، دیاره له گه‌رمه‌ی به‌رپا بونی سۆفی گه‌راییدا، له‌گوندی شۆشنێ خۆش كاكۆ بهنهیی ده‌كه‌وێته به‌ر توهمهیهكی هه‌لبه‌ستراو، گوایه شه‌وێك چووه‌ته ناو جێی ژنێكی به‌مێرد. چه‌ند كه‌سێك لهبهگزادهكانی ده‌وروبه‌ری شێخ ڕه‌شید به‌و توهمه‌یه زۆر توڕه و ڕق له‌دل ده‌بن له‌خۆش و داوای سه‌زادانی توندی ده‌كه‌ن. شێخ ڕه‌شیدیش ڕێگا به به‌گزاده‌كان ده‌دات كهسهزای بده‌ن. ئه‌وانیش به‌دوای خۆشدا ده‌نێرن. كه ده‌گاته لایان، ده‌یگرن و لهدارێكی ده‌به‌ستنه‌وه چوك (زەکەر)ی دەبڕن به مه‌به‌ستی هه‌تك کردن. ئیتر خۆش هه‌ر به‌كلك بڕدراو له‌ناو كۆمه‌لگای ناهۆشیاری ئه‌و سه‌رده‌مدا ناودێر كرابوو. ئه‌و سه‌زادان خه‌لكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ته‌واو تۆقاندبوو و كه‌س نه‌یده‌وێرا هه‌له‌یه‌كی بەو شێوە ئەنجام بدات لە له‌ترسی سه‌زای قورس و هه‌تك كردن و حه‌یا بردنی. نازانم ئه‌گه‌ر خۆش زوڕیهتیتری لێكه‌وتبێته‌وه یان نا. ته‌نها ئه‌وه ده‌زانم كه دوو كوڕ و دوو كچی له‌پاش به‌جێ مابون. وەک ئاگادار بم، نەوەیەکی خۆش بەناوی جەرگیس لە ژیاندا ماوە و لە ئێرانە.
وێنەکان لە گوگل وەرگیراون و تێکم بردینەوە
ئەمە بەشی یەکەمە، بەشی دووەمی لەدوادێت.
No comments:
Post a Comment