لە بابەتێکی پێشوتردا باسمان کردووە کە لە سالی ١٩٦٥ مال و خێزانمان تۆپباران کران لە لایەن لەشکری مەلا مستەفا بارزانی بەناوی کوردایەتییەوە. پاش ئەو تۆپباران کردن، ئێمە گوازراینەوە بۆ کەلەکی یاسین ئاغا. بۆ پاییزی هەمان سال، بەسەر گوندانی ئەو ناوچەدا دابەش کراین. ئێمە نۆ مال کەوتینە گوندی مەلا عومەر. زستانی یەکەم خانوو بۆ هەموومان پەیدا نەبون. ئێمە دوو خێزان لە بن کونە جسرێکدا ماینەوە.
کەسێکی خەلکی گوندی مەلا عومەر هەبوو بەناوی مەرعی. مرۆڤێکی جوامێر و خانەدان بوو. لە سالی ١٩٦٦ مەرعی جێی بۆ کردینەوە و ژورێکی وێداینەوە. مەرعی جیرانێکی هەبوو بەناوی مامە. لە لە تالح و ناوچاوانی ئێمە، سالی دواتر واته كۆتایی به‌هاری ١٩٦٧ مامه ده‌ستی به خشت (لک‌بن) (کەرپوچ) بڕین كردبوو به نیازی دروست كردنی خانووێکی نوێ. لەبەر ئەوەی مامە دوو کوڕی هەبون. کوڕی گەورەی بە ژن و مندال بوو و جێگایان بەرەتەنگ بوو، بۆیە دەستی بە قوڕ گرتنەوە کردبوو له‌سه‌ر جێی جۆخینی مه‌رعی. کە مه‌رعی به‌سه‌ردا چوبوو ده‌بینی جێی جۆخینی ته‌واو تێكداوه. مه‌رعی به مامه ده‌لێ، "ئه‌وه ویژدانت نییه، بۆچی جێی جۆخینمت تێك داوه؟ خۆ ده‌توانی له جێگایه‌كی تر قوڕ بگریه‌وه و خشته‌كان له‌سه‌ر جێی جۆخین دانەڕێژی". دیاره مامه هیلاک بووه و به توندی وه‌لامی مه‌رعیی دابویه‌وه. ده‌بێته ده‌مه‌قالێ و شەڕ له به‌ینیان. مامه هه‌تا له ملانی دێت، دوو خاكه‌ناس دهخێوێنیته پشتی مه‌رعی. مه‌رعی پشت ده‌دات و ده‌یه‌وێ له‌به‌ری هه‌لبێت، مامه هه‌ر به‌دوای ده‌كه‌وێ و لهكۆلی نابێته‌وه. مه‌رعی به دیابی كوڕی ده‌لێ، "بڕۆ قرمه‌م له‌بۆ بهێنه". دیابیش مندال بوو یه‌كسه‌ره به غاردانه ده‌ڕوا و قرمه ده‌هێنی و ده‌داته ده‌ست باوكی. مه‌رعی به مامه ده‌لێ "بگه‌ڕێره‌وه ده‌تكوژم". مامه هه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه. مه‌رعی یه‌كسه‌ر نۆ گولله‌یه‌ك به‌ناو پیستێری مامه وه‌ده‌نێ. مامه هه‌ر له‌دووی ده‌ڕوات و مه‌رعی به‌ره و مالی خۆی هه‌لدێت. دیاره مامه برینی سارد ببونه‌وه و له كۆلانی پێشی مالی مه‌رعی كه‌وتبووه خوار و كوڕه‌كانی و چه‌ند كه‌سێكی ئاوایی گه‌یشتنه سه‌ری و چوار چه‌نگ ههلیانگرت به‌ره و ماله‌وه‌یان بردەوە. من مندال بوم و خۆم به‌ناو قه‌له‌باغیی مالی مامهداكرد و خه‌لكان له هنداو مامه ڕاوه‌ستابون. مامهیش هه‌ر ده‌ینالاند و ده‌یگۆت، ”ئایی دلم تۆقی". كوڕه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ر ده‌یگۆتێ، "بابه تۆزێك غیره‌ت بده به‌ره‌خۆت، تۆ برینه‌كانی منت له‌بیر نه‌ماون؟ ئێستایش هه‌ر واده‌زانی هیچم به‌سه‌ر نه‌هاتووه". من به‌سه‌رهاتی كوڕی مامه نازانم. به‌س وه‌ك له خه‌لك و جیرانه‌كانی ئه‌وانم بیست، كاتی خۆی، پێشمه‌رگه هاویشتیانبووە سه‌ر گوندی مه‌لا عومه‌ر و كولله‌یه‌ك به پشتی كوڕی مامه كه‌وتبوو و له ورگی ده‌رچوبوو. به پێی گێڕانه‌وه‌یان، ئه‌و كوڕه ورگ و ڕیخهلۆكی خۆی به‌ده‌ستی خۆی خستبونهوه ناو زگی و به پشتبێند پێچایبون و هه‌لاتبوو به‌و شێوه خۆی گه‌یاندبووه گوندی كاكهیینشینی سفەییه و له‌وێ خەلکی خێرخوازی ئەو گوند یارمەتییان دابوو و دەرمانیان كردبوو و چاك ببویه‌وه. بۆیه كوڕه‌كه به مامه‌ی باوكی ده‌گۆت، "باوكه خۆڕاگر به، تۆ برینه‌كانی منت له‌بیر نه‌ماون"؟ به‌س مامه هه‌ر ده‌یگۆت، "كوڕم دلم تۆقی". به‌هه‌رحال جیبێكی قوته‌ی ئه‌مه‌ریكییان په‌یدا كه‌رد و مامە گەیاندرایە خەستەخانە لە هەولێرێ. بەس مخابن بۆ ئێوارێ لاشەی بێ‌گیانی هاتەوە مالێ و له قه‌برستانی نزیك مالیان بە خاك سپێردرا. مەرع،یش ئه‌و شه‌وی له مالی خۆی مایه‌وه. دره‌نگانی شه‌و باوكم گۆتی،” بڕۆ بزانه مه‌رعی چیدهكا و چی پێویسته.” منیش چوم. هه‌ر له ده‌رگای حەوشە ده‌نگی دام و لێی ڕاخووڕیم و گۆتی،” تۆ كێی؟” منیش خۆم پێی ناساند. دیاربوو له‌سه‌ر بانی قرمه‌ی له‌به‌ر ده‌ستان بوو و نۆبه‌دار بوو. پێی گۆتم،” به‌سه‌ر كه‌وه و هه‌ڕوه لای مندالان.” منیش گۆتم، نه مام مه‌رعی ده‌گه‌ڕێمه‌وه باوكم منی ناردووه داخوا چیت پێویسته. گۆتی، ”سلاو بۆ باوكت، هیچم پێویست نییه. هه‌موو شتێك باشه“.
بۆ ڕۆژی پاشتر هادیی برای مەرعی له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سێكی چه‌كدار له گوندی چهمهدوبزهوه هاتن و مال و خێزانی مهرعیان باركرد و ڕۆیشتن. بەو هۆیەوە مه‌رعی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانی، چوونه ناو عاره‌به‌كانی گەعێتل. ئیتر ئێمەش نەمان توانی لەناو خانووی مەرعی بمێنینەوە و بەدوای جێگایەکدا دەگەڕاین.
تێبینی:
مەرعی کەسێکی حەز لەخۆکەر بوو. جوتە تاژییەک و مایینەکی ڕاو کردنێی هەبون. بەردەوام دەچووە زورگەکانی لای شاخی سفرگۆران و کەروێشک و ڕێوی و شتی ئەوتۆی ڕاو دەکردن.
مالی مامەیش دراوسێیان بون. مالە جۆتیارێکی دەست کورت بون. کەونە تفەنگێکی خەپرەکەیان هەبوو. لەو کاتەی مەرعی قرمەی لە مامە دای، کوڕی گەورەی مامە چوبوو تفەنگی هینابوو، دوو سێ فیشەکی پێدا هینابون، چتاقکیان هەلی نەکردبوو. دیارە کۆتایی بە تەمەنی مەرعی نەهاتبوو، ئەگینا فیشەکێک هەلیدەکرد و هەردوکیان بەبەر یەکتر دەکەوتن. لەو سەردەمیشدا. هیچ قانون و دادگەراییەکی حکومەت لەو گونداندا نەبوو. ئیدی ئەگەر خەلکانی ڕیش سپی سولح و چاکەکارییان کردبا، ئەگینا دوژمنداری هەر بەردەوام دەبوو.
No comments:
Post a Comment