لە درێژەی ئەو بارە ناهەموار و نەبونی و زەبونی و کولب و قات و قڕیدا لەبەینی سالانی ١٩١٤ بۆ ١٩١٧ ئومێدیان بەوە نابێت کە لەو ناوچە شاخاویاندا بتوانن زوو خۆیان بگرنەوە و دانەوێلە و نان و خۆراک بەرهەم بهێننەوە. بۆیە شینۆ بە خەیالیدا دێت کە بڕواتە لای بەدرۆی بەگزادە و حەمەدی باپیرمان بهێنیتەوە لای خۆی و لەگەل فاتیمە بڕیار دەدەن ئەو ناوچە بەجێ بهێلن و چەندین کەژ و کێو و دەشت و دۆل بە زگی برسی و گیا خواردن و لاشەی لەرزۆکەوە دەبڕن و ڕوو لە قەلاتی هەولێرێ دەکەن بۆ ئەوەی دەست بە کرێکاری و گولچنینی پەرێزە پاش ماوەکان و سەپانی بکەن تاکو بتوانن درێژە بە ژیانیان بدەن و لەو تەنگانە و بەرسییەتی ڕزگاریان دەبێت.
یه‌كتر ناسینی باپیرم و خه‌مێی داپیرمان:
دیارە دەشتی هەولێرێ بۆ ئەو سەردەمی پیت و بەرەکەت و داهاتی زیادتر و باشتر بووە لە ناوچە دوورەدەست و شاخاویەکانی برادۆست. بۆیە زۆر کەس لە گەلیی خواکوڕک و گوندەکانی ئەو دەڤەر، ڕویان لە هەولێر و دەشتی هەولێرێ کرددووە بۆ سەر لەنوێ بوژانەوەی ژیانیان. شینۆ و فاتیمە و باپیرمان لە قەلاتی هەولێرێ باری ژیانیان ڕوو لە باشتر بون دەکات و هەر لەوێش باپیرمان كچێكی خاستۆیی (خاستۆ گوندێكه له گه‌لیی خواكوڕكی، ناوچه‌ی برادست) به‌ناوی خه‌مێ ده‌ناسی و ڕۆژانه سه‌ردانی یه‌كتری ده‌كه‌ن. بە یەکەوە دەچنە کار و پەیدا کردنی داهاتێک بۆ ژیانی ڕۆژانەیان و یارمه‌تی یه‌كتری ده‌ده‌ن. باپیرم گۆتی، "خه‌مێ كچێكی هه‌تا بلێی چه‌له‌نگ و زیره‌ك و ژیان دۆست بوو. زۆر سه‌رنجی ڕاكشام و به‌رده‌وام به‌چاوێكی پڕ له‌خۆشه‌ویستییه‌وه لێیم ده‌ڕوانی. ئه‌ویش به‌بێ كه‌س و وارس كه‌وتبووه قه‌لاتی هه‌ولێرێ. چه‌ند جارێك گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی بڕیاری پێكه‌وه ژیانمان و هاوسه‌رگیری. ئەوەندەیش دەرون پاک و دلخاوێن و بە ئەدەب بوین، ڕۆژانە بە یەکەوە بوین، کەچی دەستمان بە حەرامی بەر یەک نەکەوت. سەرەڕای بەریەک نەکەوتنیش، ڕۆنانە یەکترمان نەبینیبا و نەدواندبا، حەوسەلەمان بۆ یەکتر نەدەما. ڕۆژێك دەستم لەخۆ ناو پێم گۆت، خەمێ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ، من له‌به‌ر چاوتم و پڕ به‌دل خۆشتم ده‌وێی و حه‌ز ده‌كه‌م بڕیاری هاوسه‌رگیری بده‌ین و به‌حالی یه‌كتری ڕازی بین. هەرئەوتۆ ببینە یارمه‌تیدەر و جێی متمانه‌و باوه‌ڕ پێكه‌ری یه‌كتری هەتا کۆتایی ژیانمان." دیاره خه‌مێ ڕازی ده‌بێت و قرار دەدەن لەگەل یەکتر بچنە ناو ژیانی هاوسەرگیری. باپیرمان دەیگێڕاوە و دەیگۆت، "کە من و خەمێ بە یەك گەیشتین، بە هەردوکمان یەك بەتانیمان هەبوو. ئەویش هەمووی پینەو بە یەکەوە دروایەوە بوو." خەمێی هاوسەری باپیرم، خەلکی گوندی خاستۆی خواکوڕک بووە. دیارە ژنێکی زۆر ڕەشیدو بە توانا بووە. چونکی بەهۆی زیرەکی و ناوداری ئەوەوە، باپیرمان هەر بە ناوی خەمێوە ناودێر بووە. ئێستاش لە لای کەسانی ناوسالی دەڤەری برادۆست، هەرکە گۆتت حەمەدی خەمێ، کەم کەس هەیە نەزانێ کێیه. باپیرمان لەگەل خەمێ، لە بارەی ژیانی هاوبەشیان، زۆر سەرکەوتوو و خۆشەویستی یەکتر بوونە. له‌دوای بوونه مال به‌یه‌كه‌وه، لە سالی ١٩١٩ هه‌ول ده‌ده‌ن خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه له‌گه‌ل شینۆ و فاتیمه‌ی خوشكی باپیرمان. بار و بارگه‌یان تێك ده‌نێن و به‌ره و ده‌ڤه‌ری برادۆست ده‌گه‌ڕێنه‌وه و لە گوندی بەنێی خواکوڕك جێ‌نشین ده‌بن. ئیتر باپیرمان لەگەل خەمێی هاوسەری، دەست بە جۆتیاری و مەڕداری و بەروبومی باخچە و بیستان دەکەن و ژیانیان بنیات دەنێنەوە. پاش دامه‌زرانەوەیان له گوندی به‌نێ، چه‌ند كه‌سێكی گوندی خاستۆ لێیان په‌یدا ده‌بن و داوای نه‌ختی خه‌مێ لە باپیرمان ده‌كه‌ن. ده‌یگێڕاوه و ده‌یگۆت، "داوای یه‌ك زێڕیان لێ كردم. به‌س هێشتان خۆمان نه‌گرتبوه‌وه و په‌یدا كردنی زێڕێكیش زۆر زه‌حمه‌ت بوو. هه‌ر چۆنێك بێت، به‌ناچاری، زێڕێكمان بۆیان په‌یدا كرد و له‌كۆلمان بوونه‌وه." ئیدی بەرە بەرە حالیان باشتر دەبێت و وایا لێدێت باپیرم شوانێک دەگرێ ئەوەی یارمەتیی بدرێت لە بەخێو کردنی مەڕ و بزن. به‌شێكی بەرچاو له زه‌ویه‌كانی گوندی به‌نێ، داپیر و باپیرمان کڕیویانه. باپیرمان حه‌مه‌د و داپیرمان خه‌مێ، له‌ته‌مه‌نی هاوژینییاندا ببوونه خاوه‌نی ٣ مندال، کچێک و دوو کوڕ بەناوی عەیشێ، عەبدوللە و مستەفا. باپیرمان زۆر جار دەیگۆت ”بەرە بابمان یەک ڕەنە“ واتە یەک ڕگ بونە و پێشتر زیادیان نەکردووە. هەردەم یەک یان دوو یان سێ کەس بونە لە خێزانیاندا.
وێنەم لە گوگل دەرهێناوە.
No comments:
Post a Comment